دوێنێ گوگڵ سەرژمێرییەکی سەبارەت بە بەکارهێنانی وەگەڕخەری ئەندرۆید بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند کە وەشانی ئەندرۆید نوگات کە پێش 3 مانگ درچوە لەسەر %0.4ی مۆبایلەکانی جیهان کاردەکات.
وا ئەزانیت کەمە، بەو شێوەیە نییە وا بیری لێ دەکەیتەوە. ئەگەر تەماشای بەکارهێنەرانی وەگەڕخەری ئەندرۆید بکەین بە گشتی کە دەکاتە یەک ملیار بەکارهێنەری ئاکتیڤ ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە ئەو %0.4ە دەکاتە چوار ملیۆن بەکارهێنەر.
بە بێ گومان ئەم ڕێژەیە کەمە بە بەراورد لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی ئەپڵ، بۆ نموونە وەشانی
Ios 10 لەو کاتەی کە دەرچووە لەسەر 63% مۆبایلەکانی ئەپل دەبینرێتەوە. هۆکاری دواکەوتنی ئەندرۆیدیش لە ناردنی وەشانە نوێکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کۆمپانیا زۆرە کە مۆبایل بە وەگەڕخەری ئەندرۆید دروست بکات.
وەشانەکانی تریش بەم شێوەیە بڵاو بوونەتەوە:-
- ئەندرۆید 6.0 مارشمێلۆ: 26.3%.
- ئەندرۆید 5.0/5.1 لۆلیپۆپ: 34%.
- ئەندرۆید 4.4 كيت كات: 24%.
- ئەندرۆید 4.1/4.2/4.3 جيلی بين: 12.8%.
- ئەندرۆید 4.0 ئایس کریم ساندویتچ: 1.2%.
- ئەندرۆید 2.3 جینجر برێد : 1.2%.
- ئەندرۆید 2.2 فرۆيۆ: 0.1%.
سەرچاوە:عالم التقنية
سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە