مەسنجەر تایبەتمەندی یاریە دەستبەجێکان دەخاتە ڕوو

11/30/2016 11:34:00 ص سەرنجێک بنووسە
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گۆڕانکاری گەورەی ڕاگەیاند لەوانەش یاریە دەستبەجێکان( واتە بەکارهێنەر دەتوانێت یاری بکات بێ ئینستال کردنی یارییەکە) ئەم تایبەتمەندییەش لە بەرنامەی ماسنجەر دەخاتە ڕوو، بۆ گەیشتن بەم تایبەتمەندیە فەیسبووک پشت بە HTML5 دەبەستێت کە زمانی پرۆگرامسازی وێبگەڕەکانە. 

وەک لە سەرەتادا ئاماژەم پئ کرد کە بەکارهێنەران دەتوانن یاری بکەن بێ ئەوەی ئینستالی بکەن کە ئەمەش ئەبێتە ئاسانکارییەکی زۆر گەورە بۆ بەکارهێنەران وە وایان لێ دەکات زیاتر ڕوو لەو جۆرە یاریانە بکەن. 

تاکو ئێستا مەسنجەر پاڵپشتی 17 یاری دەکات هەندێکیان یاری کلاسیکین وەک pac-man وspace invaders و track & field لەگەڵ هەندێک یاری نوێ. 

ئێستا ئەم تایبەتمەندییە لە30 وڵات بەردەستە وە لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و 
ئای ئۆ ئێس

وەشانی 10.1.1ی بێتای ئای ئۆ ئێس زۆر بە خێرایی شەحن لەناو دەبات

11/29/2016 06:32:00 م سەرنجێک بنووسە

لەم ڕۆژانەدا ئەپڵ وەشانی 10.1.1ی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس خستەڕوو وە ئەم وەشانە کێشەی زۆری بۆ بەکارهێنەران دروست کرد لە ڕووی شەحنی مۆبایلەکەیان، کە وا دەکات زۆر بە خێرایی شەحنی مۆبایلەکە نەمێنێت وە  هەندێک لە بەکارهێنەران شکاتی ئەوەیان کرد کە کاتێک ڕێژەی شەحن دەگەشتە 25% یان 30% ئەوا مۆبایلەکە لە پڕا ئەکوژایەوە. 
ئەمە یەکەم جاری ئەپڵ نیە بکەوێتە ناو ئەم جۆرە کێشانەوە بە تایبەتی دوای ئەوەی کە وەشانێکی نوێ دەخاتە ڕوو، وە بەم نزیکانە چاوڕێ دەکرێت کە ئەپڵ وەشانێکی نوێتر بخاتە ڕوو بۆ چاککردنی ئەم کێشەیە. 

لەم وەشانەی ئینستاگرام بە ئاسانی وێنە و ڤیدیۆ دابگرە

11/29/2016 11:20:00 ص سەرنجێک بنووسە

زۆرێک لە ئێمە بەکارهێنەری ئینستاگرامین وە 
هەروەها زۆرێک لە ئێمە حەز دەکەین کە ئەو وێنانە یاخود ئەو ڤیدیۆیانەی کە بە دڵمانن دابگرین. بەداخەوە لەگەڵ وەشانی فەرمی ئینستا ناتوانین ئەم کارە بکەین.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەش گروپی OGMods وەشانێکی ئینستاگرامی تایبەت بە خۆیان دروست کرد لەم وەشانەشدا داگرتنی وێنە و ڤیدیۆیان ئاسانتر کرد. 

لەم وێنەیەی خوارێ جیاوازی نێوان وەشانی فەرمی وە وەشانە مۆدکراوەکە دەردەخات

وەشانی فەرمی 
وەشانی مۆدکراو

گەر کێشە لە لینک بوو ئاگادارمان بکەنەوە 
-:لینک 
https://www.mediafire.com/downloa
d/3e1aaxc0ybm6sxx

تێبینی هەموو جارێک  بەرنامەکە کارناکات 
ئێمە بەرپرسیار نین لە هەر شتێک لە ئەکاونتەکەت ڕووبدات 

پێکەوەبەستنی دەسکی پلەیستەیشن4 لەگەل کۆمپیوتەر

11/28/2016 05:01:00 م سەرنجێک بنووسە
PS4 Dual shock4 یەکێکە لەو دەسکانەی کە زۆر ئاسودە دەبیت لە کاتی بەکارهێنانی  ئەمیش بەهۆی ئاسانی بەکارهێنانی، بەڵام هۆکارێکی تر هەیە کە تایبەتمەندتری دەکات ئەویش بەکارهێنانی لەگەڵ ئەو کۆمپیوتەرانەیە کە بە سیستەمی ویندۆز کار دەکات

  چۆنیەتی پێکەوەبەستنیان:-

steam وەشانێکی نوێی بڵاوکردەوە کە تیایدا کرداری پێکەوەبەستنی کۆمپیوتەر و دەسکی پلەیستەیشن4ی ئاسانتر کرد، هەرچەندە تاکو ئێستا بە شێوەیەکی تاقیکاری خراوەتە ڕوو. 
بۆ پێکەوەبەستنیان پێویستت بە کۆتا وەشانی بەرنامەی steamە،ئەمجا ئەم هەنگاوانەی خوارێ جێبەجێ بکە:-

بەرنامەی DS4 windows  دابگرە. 
   ئیشی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە کە وا لە ویندۆز دەکات وا بزانێت کە دەسکی پلەیستەیشن4 دەسکی Xbox ە

 ئینستال کردنی DS4 windows. 

سەرەتا پێویستە بزانیت کە لە کوێ فایلەکەت داگرتە ئەمجا کلیکی لای ڕاست داگرە دواتر بڕۆ سەر Extract all ئەمجا شوێنی Extract کردن دیاری بکە. 
دواتر بچۆ سەر شوێنی Extract کردن، دوو بەرنامەی تیا ئەبینیت، یەکێکیان DS4Updater.exe کە بۆ ئەپدەیت کردنی بەرنامەکە بەکاردێت، ئەوی تر DS4Windows.exe کە بەهۆی ئەمەیان بەرنامەکە ئینستال ئەبێت، دوو جار کلیک بکە لەسەر DS4Windows.exe کاتێک بۆ یەکەم جار بەرنامەکە ئەکەیتەوە داوات لێ دەکات کە سێتینگی تایبەتی سایڤ بکەی باشتر وایە بڕۆێتە سەر Appdata.
ئەمجا ڕوکاری بەرنامەکە ئەگۆڕێت لەم حاڵەتەدا پێویستە بڕۆیتە سەرinstall the DS4 driver 
ئەگەر لە سەر ویندۆز( 8 یان8.1یان10)یت. 

وە ئەگەر لە سەر ویندۆز 7یت ئەوا ئەبێت بڕۆیتە سەر install the DS4 driver لەگەڵ install 360 driverواته هەردوکیان پێکەوە. 
لە کاتێکدا ئەم هەنگاوانەت جێبەجێ کرد ئەوا ئەتوانی زۆر بە ئاسانی بەهۆی کێبڵەوە کۆمپیوتەر و دەسکەکە پێکەوە ببەستی. 

ئەگەر ویستت بە بێ کێبڵ دەسکەکە ئیش پێ بکەیت ئەوا پێویستە کۆمپیوتەرەکەت پاڵپشتی بلوتوث بکات. دواتر دوگمەی PS لەگەڵ دوگمەی share دا ئەگرین بۆ ماوەی سێ چرکە تاکو گڵۆپی دەسکەکە دەست دەکات بە پرتە کردن

دواتر لەسەر کۆنترۆڵ پانێڵی کۆمپیوتەرەکە بلوتوث هەڵبژێرە ئەمجا Add new device دابگرە. لە هەندێک کاتدا کۆمپیوتەرەکە داوای پاسۆرد دەکات پاسۆردەکە 0000.. 

بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەی تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە 



لینک DS4 windows :-

گەر کێشە لە لینک بوو ئاگادارمان بکەنەوە 

بەرنامەی Simple Grapher

11/27/2016 10:14:00 م 2 سەرنج
بواری پرۆگرامسازی لە جیهاندا ئێستە بوارێکی زۆر گرنگە، و گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت لەلایەن حکومەتەکان و خەڵکیشەوە، تەنانەت لە وڵاتی ئوسترالیا لە یەکێک لە قۆناغەکانی خوێندن بابەتی جوگرافیا لادراوە و لەجیاتی ئەوە قوتابیان هەر لەسەرەتاییەوە بابەتی پرۆگرامسازی فێردەکرێن، هۆکاری ئەم گرنگیەشی زۆر ڕوونە، سەردەمی ئێستە سەردەمی تەکنەلۆژیایە، و بێگومان هیچ تەکنەلۆژیایەکی ئەم سەردەمەش بێ پرۆگرامسازی ناڕوات بەڕێوە، جگە لەمەش ئێستە وای لێهاتووە کە کەسی ڕۆشنبیر ئەبێت بەلای کەمەوە شتێک لە پرۆگرامسازی بزانێت، ستیڤ جۆبس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ لە وتەیەکی بەناوبانگیدا دەڵێت “پێویستە هەمووان فێرببن چۆن کۆد بنووسن، چونکە کۆدنووسین فێری بیرکردنەوەت دەکات”، بەڵێ بەڕاستی بەو شێوەیەیە، تەنانەت ئەو کەسانەی کە پرۆگرامسازیدا زیرەکن بەهەمان شێوەش لە بیرکاریشدا زیرەکن، و بە پێچەوانەشەوە، نموونەش بۆ ئەمە ستیڤ جۆبس خۆیەتی.
 بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا ئەم بوارە بەپێی پێویستی خۆی گرنگی پێنادرێت، تەنها ئەوەی هەیە تاک و تەرا چەند پرۆگرامسازێک دەبینیت کە بە هەوڵی خۆی فێربووە و برەوی بە بەهرەی خۆی داوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی پرۆگرامە کوردییەکان تەنها لەچەند بوارێکی زۆر تەسکدا قەتیسیان خواردووە بە شێوەیەک کە دەتوانین بەمانە بڵێیت پرۆگرامی ڕاستەقینە نین، بەڵکو تەنها کۆدێکی کۆپیکراوە پاشان دەستکاری کراوە، ئەوبوارانەش زیاتر بواری فەرهەنگ و کیبۆری کوردی (بۆ مۆبایلەژیرەکان) و ئەو پرۆگرامانەی کە لە شێوەی کتێبن و چەند بابەتێکی لەخۆ گرتووە، لەڕاستیشدا ئەو پرۆگرامانە وات لێناکەن بیربکەیتەوە، بەڵکو هیچ بیرکردنەوەیەک لە ئارادا نیە.
لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە چەند بەرنامەیەکی ناوازەمان هەیە کە تەنانەت لەبواری خۆیاندا شان لە شانی بەرنامە جیهانییەکانیش دەدەن(بێ زیادەڕۆیی)، یەکێکیش لەو بەرنامانە بەرنامەی Simple Grapherە، ئەم بەرنامەیەکی زانستییە، وردتر بڵێین بەرنامەیەکی بیرکارییە، ئەم بەرنامەیە توانای کێشانی وێنەی ڕوونکردنەوەیی ئەو نەخشانەی هەیە کە بەکارهێنەر داخڵیان دەکات، واتە بەرنامەیەکی grapherە، بەرنامەکە بەتەنها بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز هەیە، و بۆ هەموو ویندۆزەکان دەگونجێت، ئەم پرۆگرامە لەلایەن خوێندکارێک دروست کراوە بەناوی بڕوا حسێن، کە هەرهەموو کارەکانی (دیزاین و پرۆگرامسازی و بڵاوکردنەوەی) لەلایەن خۆیەوە بە تەنها ئەنجام دراوە، پرۆگرامەکە توانایەکی بەرزی هەیە و چەندین تایبەتمەندی ناوازەشی هەیە، لەوانە کێشانی نەخشەی دوو دووری و سێ دووری، و کێشانی خاڵ و دیاریکردنی سیفەتەکانی نەخشە (واتە ماوەی ڕوولەزیادبوون و ڕوولەکەم بوون و ماوەی قۆقز و وقۆپاو و خاڵەکانی وەرگەڕان و شلۆق) و کێشانی داتاشراوەی نەخشەکان، لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانێت داتاشراوەی نەخشەکان بدۆزێتەوە، بەرنامەکەش گرنگیەکی زۆری داو بە لایەنی ڕووکار، واتە شێوازی دەرکەوتنی نەخشە، کە باسی لێوە دەکەین.
Add caption
ئەمەش ڕووکاری سەرەکی بەرنامەکەیە:
ڕووکاری سەرەکی بەرنامەکە لەگەڵ دوو نەخشە

  • دەربارەی پرۆگرامسازی بەرنامەکە
ئەم پرۆگرامە بە زمانی Visual Basic 6 نوسراوە، تێکڕای بەرنامەکە هەر بەو زمانەیە، و لە ڕاستییدا ئەم زمانە تاڕادەیەک زمانێکی “کۆنە”، و وەشانی داهاتووی بریتیبو لە Visual Basic .NET، و هۆکاری ئەوەی کە پەرەی پێنەدرا بۆ زمانە نوێیەکە ئەوەیە کە ئەم پرۆگرامە پشت بە هەندێک فایل و زیاد کراوە دەبەستێت بۆ کێشانی وێنە ڕوونکردنەوەیەکان کە بەهیچ جۆرێک ناکرێت لەگەڵ فرەیموۆرکی .Net بگونجێنرێت، ئەم پرۆگرامە بۆ کێشانی نەخشەکان (بەگشتی بۆ کاری گرافیک) زیادکراوەی vbrichclient5.dll بەکاردەهێنێت، کە کاری ئەمەش تەنها ئەوەیە کە کوالێتیەکی بەرز ‌هێڵ و خاڵەکان بكێشێت، واتە تەنها کاری گرافیک دەکات بەڵام بە کوالێتی و توانایەکی بەرز، لەگەڵ ئەمەشدا کۆدەکانی بەرنامەکە هەمووی کۆدی خۆماڵییە، واتە هەر نووسینی پرۆگراممەر خۆیەتی، هەر لە شێواز و ڕێگەی کێشانی نەخشەکان (algorithm) و تا بەشە بچوکەکانی تری بەرنامەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئینکاری لەوە ناکرێت کە کۆدی دەرەکی بەکارهێنراوە، و بێگومان هیچ بەرنامەیەکیش خاڵی نیە لەم جۆرە کۆدانە، بەڵام دەکرێت بڵێیت نزیکەی ١٠٪ کۆدی بەرنامەکە پێک دێنن، و بەرنامەکە بەشێوەیەکی سەرەکی دوو ActiveX بەکاتدەهێنێت، کە یەکێکیان بۆ نەخشە دوو دووریەکانە و ئەویتریش بۆ نەخشە سێ دوورییەکان، واتە دەتوانیت دووبارە بەکاریان بهێنیتەوە، بۆ نموونە گەر یەکێک ویستی لە بەرنامەیەکی خۆی بەکاریان بێنێت ئەوا دەتوانێت بە ئاسانی زیادی بکات بۆ بەرنامەکەی.

  • دەربارەی دیزاینی بەرنامەکە


بەرنامەکە دیزاینێکی زۆر نوێی و جوانی هەیە، کە لەو بەرنامانە ناچێت کە بە Visual Basic 6 دروستکراون، ئەم بەرنامەیە بۆ ڕووکارەکەی ئەوا زیادکراوەی Codejock softwareی بەکارهێناوە، و دەربارەی لۆگۆ و ئایکۆنەکان ئەوە هەر لەلایەن پرۆگراممەرەکەوە کراوە.

  • دەربارەی تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە
بەرنامەکە تونایەکی زۆری هەیە و چەندین تایبەتمەندی جیاوازی هەیە، و بەشێوەیەکی بەردەوامیش تایبەتمەندی تری بۆ زیاد دەکرێت، ئێمە لێرەدا باسی هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی بەرنامەکە دەکەین:
  1. بەرنامەکە بەشێوەیەکی گشتی بە جۆرێک دروست کراوە کە ڕاستەوخۆ سوود بە خوێندکاران بگەیەنێت، دەینیت زۆربەی ئەو تایبەتمەندیانەی کە بەرنامەکە هەیەتی لە قۆناغەکانی خوێندن دەخوێنرێن، ئەمەش بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی هەبێت بۆیان.
  2. هەروەک پێشتر باسم کرد، بەرنامەکە توانای کێشانی نەخشەی دوودووری، لەگەڵ ئەمەشدا تۆ دەتوانیت بە ئاسانی نەخشەکان بنووسیت، هەر بەسادەیی گەر ویستت نەخشەیەک بکێشیتە ئەوا هەر بەشێوەی بیرکاریەکەی بینووسە:
بەرنامەکە توانای ئەوەی هەیە کە نەخشەی ڕاستەوخۆ (explicit) واتە ئەو نەخشەیەی بە گوێرەی گۆڕاوێک شێکارکراوە، بۆنمونە بە گوێرەی y یان x شیکار کراوە، بەئاسانی و زۆر بەخێرا دەکێشێت، لەگەڵ ئەمەشدە دەتوانێت نەخشەی خۆبەخۆ (implicit) بکێشێت و شیکارە جیاوازەکانی بدۆزێتەوە، بەڵام بەرنامەکە لەمەیاندا کەمێك هێواشە و کاتێکی پێدەچێت، ئەم بەرنامەیە بۆ دۆزینەوەی شیکارەکانی هاوکێشەی خۆبەخۆ ڕێگایەک بەکاردێنێت کە پێێ دەگوترێت میتۆدی نیوتن newton method، کە ڕێگایەکە لەلایەن ئیسحاق نیوتنەوە دۆزراوەتەوە بۆ دۆزینەوەی ڕەگی نەخشەکان بەکاردێت، واتە ئەو خاڵانەی کە نەخشەکە تەوەرەی x دەبڕێت، ئەم ڕێگایە پێویستی بەوە هەیە کە داتاشراوەی نەخشەکە بزانیت، کە بۆ ئەم بەرنامەیە کێشە نیە چونکە زۆر بە ئاسانی داتاشراوەی نەخشەکان دەدۆزێتەوە، بۆ نموونە دەتەوێت ئەم هاوکێشە شیکار بکەیت: x^2+y^2=4 ، سەرەتا بەرنامەکە بە ڕێگەی کێشانی خاڵ نەخشەکە دەکێشێت، بۆیە پێویستە یەکێک لە گۆڕاوەکان ئازاد بێت، کە زۆرجار گۆڕاوی xە، ئێستە نرخێک بە x دەدرێت بۆ نموونە 1، بەمەش هاوکێشەکە دەبێت بە y^2=4-1^2 ، ئێستاش بەرنامەکە ڕێگای نیوتن بەکاردێنێت بۆ دۆزینەوەی ڕەگی نەخشەکە، سەرەتا یەکسانی دەکەین بە سفر، کەکارێکی زۆر ئاسانە،  y^2-4=0-1^2 ، پاشان بەرنامەکە داتاشراوەی نەخشەکە دەدۆزێتەوە کە دەکاتە: 2y، ئێستا ڕێگاکە دەڵێت گەر هەر ژمارەیەکی ڕاندۆم هەڵبژێرێت و لەم هاوکێشەیەx_1=x_0-\frac{f(x_0)}{f'(x_0)} دایبنێیت ئەوە لە ڕەگی ئەو نەخشەیە نزیک دەبیتەوە، واتە ئەنجامێکی باشترت دەست دەکەوێت کە لە ڕەگی نەخشەکە نزیکت دەکاتەوە، گەر ئەو ئەنجامە زۆر نزیک نەبوو ئەو دووبارە لە هاوکێشەکەی دایدەنێت و نرخێکی نزیکترت دەست دەکەوێت، بەم شێوەیە بەردەوام دەبیت تاکو نزیکترین نرخت دەست دەکەوێت، ڕاستیەکەی ئەم ڕێگایە بە دوو یان سێ هەنگاو ئەنجامێکی باشت دەداتێ بۆ زۆربەی هاوکێشەکان.
3





هاوکێشەکەی نیوتن
3.بەرنامەکە توانای ئەوەی هەیە کە نەخشەی پۆلار polar بکێشێت، تۆ زۆر بە ئاسانی هاوکێشەکە لەسەر شێوەی r=f(\theta ) دەنوسیت، بۆ نموونە r=2\sin(\theta )، بەڵام لەم جۆرەیان بەرنامەکە پشتگیری نەخشەی خۆبەخۆ ناکات.







4.بەرنامەکە توانای ئەوەی هەیە کە خاڵ point لەسەر گرافەکە بکێشێت، تۆ بە ئاسانی دەتوانیت خالێکی (x,y) یان (r,θ) لەسەر نەخشەکەت بە ئاسانی بکێشێت، و دیاریشی بکەیت کە ئایا ئەو خاڵە بەشێکە لە کۆمەڵەی شیکار(خاڵێکی پڕکراوە) یان بەشێک نیە لە کۆمەلەی شیکار (خاڵێکی بەتاڵ)، ڕاستییەکەی ئەم خاڵانە تەنها گرنگیەکی گرافیکی و ڕووکارییان هەیە، کە ئەمەش سوودی زۆرە بۆ کەسێک کە پێویستی بەوە هەبێت ئەو نەخشانەی کە دەیکێشێت دواتر بە شێوەی وێنە یان هەر شێوازێکی تر پیشان بدات، سەرەڕای ئەمەش بەرنامەکە ڕێگای خێرای هەیە بۆ نووسینی خاڵەکان، تۆ دەتوانیت نەخشەیەک بنووسیت و پاشان ئەو خاڵانە بکێشێت کە دەکەونە سنوورێکی دیاریکراوی ئەو نەخشەیەوە.







5.تۆ لەبەرنامەکە دەتوانیت لەیەک کاتدا نزیکەی ١٢٠ نەخشە بنووسیت، واتە چەند نەخشەیەک لە هەمان کاتدا، و هەر نەخشەیەک دەکرێت تایبەتمەندی خۆی هەبێت لەوانە(دیاریکردنی ڕەنگی نەخشەکە، کێشانی داتاشراوەی نەخشەکە، ئایە نەخشەکە بەشێوەی دەرکەنار asymptote بکێشرێت کە لەمەیان نەخشەکە بەشێوەی هێڵی پچڕ پچڕ دەردەکەوێت، کێشانی تەواوکاری سنووردار بۆ دوونەخشە یان نەخشەیەک و هێڵی x واتە سنووری نێوان ئەو دوو نەخشەیە پڕدەکاتەوە کە ئەمەش سوودی گرافیکی خۆی هەیە) لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکەش.

6.یەکێک لە تایبەتمەندیە زۆر بەسوودەکانی بەرنامەکە ئەوەیە بۆ هەر نەخشەیەک دەتوانی بواری ئەو نەخشەیە دیاری بکەیت، واتە دەتوانین نەخشەی پەلدار بنووسیت، چەند نموونەیەک
  1. y=x;x<1
  2. y=x;-1<x<1
  3. x=\frac{1}{2} y;y>-1
  4. r=\theta ;-\pi<\theta <\pi
  5. y=2x+1;x<1 \& x>-1 \& y>0
7.لەبەرنامەکە دەتوانیت تێبینی بنووسیت، کە هەر لە شوێنی نەخشەکان دەینوسیت.
8.بەرنامەکە پشتگیری لە کێشانی ڕوونکردنەوەی لاسەنگە (inequality) دەکات، و هەروەها دەکرێت دوونەخشەی لاسەنگەش بنووسیت، و بەرنامەکە بەشێوازێکی ئاسان و سەرنج ڕاکێش نەخشە لاسەنگەکان دەکێشێت.
9.بەرنەماکە پشتگیری لە نەخشەی پارامێتری دەکات (parametric) تۆ دەتوانیت هەردوو نەخشەی x=f(t)  لەگەڵ  y=f(t) بنووسیت، یان دەکرێت نەخشەکەش پۆلار بێت واتە هەردوو نەخشەی r=f(t)  لەگەڵ \theta =f(t)  بنووسیت، وە لەهەردوکیشیان سنووری نەخشەکە دیاریدەکەیت.
10.بەشێکی گرنگی بەرنامەکە بریتیە لە نەخشەی سێ دووری، لە ڕاستیدا بەرنامەکە نەخشەی سێ دووری ڕاستەقینە ناکێشێت، بەڵکو چەند ڕێگایەکی ئاڵۆز بەکاردێنێت بۆ ئەوەی نەخشە پلەینێکی دوو دووری بەشێوەی سێ دووری نیشان بدات، و کۆمەڵەی شێکار بەشێوەی خاڵە نەک ڕوو یان شێوە.
11.لە بەشی سێدووری پشتگیری لە زۆر بەش دەکات کە ئەوانیش (دیکارتی Cartesian، پۆلار و پارامێتری)، واتە دووبارە هەر سێبەشەکەی دوودووری لە بەشی سێ دووری دەردەکەونەوە.
12.لەبەر ئەوەی بەرنامەکە دەتوانیت ژمارەیەکی ئیجگار زۆر نەخشە بنووسیت (١٢٠ نەخشە) بۆیە دەتوانیت ئەم نەخشانە بەشێوەیەکی بگونجێنیت کە شێوە و وێنە دروست بکات، کە لەبەشی Sampleی بەرنامەکە چەندین نموونەی تێدایە، کە زۆرێکیان کاراکتەری کارتۆنین کە بە نەخشەی بیرکاری شێوەکانیان کێشراوە.
13.بەرنامەکە جگە لە کاری گراف، چەند تووڵێکی بیرکاری لەگەڵە کە هەریەکە کارێ ئەنجام دەدەن، ئەوانیش:
  1. Calculator: ئەمەیان بژمێرێکی زانستی سادە و بەهێزە.
  2. Composite Function Solver: لەم تووڵەدا دەتوانیت نەخشەی ئاوێتە بنووسیت و دواتریش شیکاریان بکەیت.
  3. Derivative Solver: ئەم بەشەیان دەتوانیت دەتاشراوەی نەخشە بە ئاسانی بدۆزیتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانیت داتاشراوەی دووەم و سێیەم و هتد… بدۆزیتەوە.
  4. Integral Solver: لەم بەشەدا دەتوانیت نەخشەیەک بنووسیت و پاشان تەواوکاری سنووردار بدزۆیتەوە بە دیاریکردنی سنوورەکەی.
  5. Triangle Solver: ئەمەش توڵێکە کە دەتوانیت لاکان و گۆشەکانی سێگۆشە وەستاو بدۆزیتەوە.
  6. Function Evaluator: ئەمە تووڵەیان زۆر گرنگ و بەهێزە، لەم تووڵەدا دەتوانیت سیفەتەکانی نەخشە بدۆزیتەوە، لەوانە ناوچەی ڕوولەزیادبوون و ڕوولەکەمبوون و ناوچەی قۆپاو و قۆقز و خاڵەکانی وەرگەڕان و شلۆق، بەشێوەیەکی زۆر ئاسان تانها بە داخڵکردنی نەخشەکە و دیاریکردنی سنوورەکەی.
14.بەرنامەکە چەندین تایبەتمەندی دیکەی زۆری هەیە کە دەتوانن خۆتان ئاشکرای بکەن بە دابەزاندنی بەنامەکە و تاقیکردنەوەی.
  • وەشانەکانی بەرنامەکە
ئەوەی گرنگە تائێستا بەرنامەکە پێنج وەشانی فەرمی لێ دەرچوو، کە کۆتا وەشانی بریتیبووە لە 1.4، بەڵام پێشتر بەرنامەکە ناوی تەنها Simple Grapher بوو واتە بەبێ Plus، کە تاکو وەشانی ٦ لێدەرچووبوو، بەڵام دوای ئەوەی کە گۆڕانکاریەکی زۆر لەبەرنامەکە کراوە ناوەکەی گۆڕا بۆ Simple Grapher Plus و وەشانەکانی دووبارە بوویەوە بە 1.0.
  • دابەزاندنی بەرنامەکە
وەکو پێشتر وتمان کە بەرنامەکە تەنها بۆ سیستمی ویندۆز هەیە، و پلانی داهاتوو تەنها بریتیە لە سیستمی ئەندرۆید کە تا ئێستا پرۆژەکەی دەستی پێنەکردووە، بەڵام تۆ ئێستە دەتوانیت بۆ سیستمی ویندۆز تاقیبکەیەوە و بەرنامەکە لە سایتی فەرمی دابەزێنیت:
پلانی داهاتوو
پلانی گرنگی داهاتووی بەرنامەکە ئەوەیە کە بۆ سیستمی ئەندرۆید بەردەست بخرێت، و دەربارەی گۆڕانکاریەکانی ڤیرشنی ویندۆز ئەویش ئەم پلانانە هەیە بۆ وەشانەکانی داهاتوو:
  • زیادکردنی تووڵێک بەناوی MathArt یان دەکرێتیش ناوەکەی بگۆڕدرێت، کە ئەم تووڵە تۆ دەتوانیت هێل و بازنە و شیوەی تر بکێشیت بۆ ئەوەی وێنەیەکی لێ دروست بکەیت پاشان ئەم شێوانە هەموو بگۆڕیت بۆ نەخشە!
  • Viewer: ئەمەش بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ کە فایلێکی پرۆژەی بەرنامەکە دەکەیتەوە کە فایلەکانی بە پاشگری (.sgp:Simple Grapher Project File) ئەوە ڕاستەوخۆ بەخێرایی بەشێوەی وێنە پیشانی بدات بێئەوەی بەرنامە سەرەکیەکە بکاتەوە، و گەر ویستیشت نەخشەکان بگۆڕیت ئەوە دەتوانیت بەرنامەکە بکەیتەوە.

ئایە دەتوانیت بزانیت كێ سەردانی پرۆفایلی فەیسبووكەكتی كردووە؟

11/27/2016 08:45:00 م سەرنجێک بنووسە
جار جار دەبیستین كە هەندێك زیادكراو یان بەرنامە هیە كە پێت دەڵێت كێ سەردانی پرۆفایڵی فەیسبووكی كردوویت.
بەڵام ئایە ئەمانە ڕاستن؟
هەروەک بە شێوەیەكی فەرمی لە فەیسبووک دەڵێت: ”فەیسبووک هیچ زانیارییەکت پێ ناڵێت دەربارەی ئەوەی کێ سەردانی پرۆفایلیكردوویت، نە بەتۆ نە بە لایەنی سێیەم (واتە زیادكراوەكان یان بەرنامەكان)...”

هەرچی دەربارەی زیادكراوەكانە ئەوە زۆرینەیان درۆینەن، تەنها هەندێکیان نەبێت ئەوەیش بە شێوەیەكی ڕاست كارناكەن، پێویستە هەردوو كەسەكە ئەو زیادكراوەیە بەكاربهێنن ئەوكات پێت دەڵێت، بێگومان هەموو كەسێكیش ئەو بەرنامانە بەكارناهێنێت، و بەكارهێنانی ئەو زیادكراوانە كارێكی مەترسیدارە چونکە زانیارییەکی زۆر دەربارەی فەیسبووکەکەت كۆ دەکەنەوە، بۆیە ئامۆژگاری دەکەین کە بەکاری نەهێنن.

یاری کلاش ئۆف کلانس بە هاککراوی

11/27/2016 04:54:00 م سەرنجێک بنووسە



زۆرێک لە ئێمە حەز بە یاریەکانی سوپرسێڵ دەکەین چ کلاش ئۆف کلانس بێت یاخود
 کلاش ڕۆیاڵ لەم بابەتەی ئەمڕۆ یاری 
 کلاش ئۆف کلانس بە هاککراوی دادەنێم بۆ سیستەمی ئەندرۆید کە ئەمە کۆتا وەشانی هاککراوی یارییەکە.
 گەر کێشە لە لینک بوو ئاگادارمان بکەنەوە.

هیچ مەترسی ban کردنت نیە بە بەکارهێنانی ئەم هاکە، چونکە ئەم هاکە سێرڤەرێکی جیاواز بەکاردەهێنێت.

SHAREit بۆ هەموو سیستمەکان

11/27/2016 01:00:00 م سەرنجێک بنووسە
بەرنامەی SHAREitی بەناوبانگە بۆ گواستنەوەی فایلە لە نێوان سیستمە جیاوازەکان، بەتایبەت لە ئەندرۆید بۆ iOS، بەڵام دەتوانیتیش کە فایل بۆ کۆمپیوتەرەکەت بگوازیتەوە، ئەمە لینکی داگرتنە بۆ هەموو سیستمە جیاوازەکان:

یاری کلاش ڕۆیاڵ بە هاککراوی

11/26/2016 08:37:00 م سەرنجێک بنووسە





زۆرێک لە ئێمە حەز بە یاریەکانی سوپرسێڵ دەکەین چ کلاش ئۆف کلانس بێت یاخود
 کلاش ڕۆیاڵ لەم بابەتەی ئەمڕۆ یاری 
 کلاش ڕۆیاڵ بە هاککراوی دادەنێم بۆ سیستەمی ئەندرۆید کە ئەمە کۆتا وەشانی هاککراوی یارییەکە.
گەر کێشە لە لینک بوو ئاگادارمان بکەنەوە
هیچ مەترسی ban کردنت نیە بە بەکارهێنانی ئەم هاکە، چونکە ئەم هاکە سێرڤەرێکی جیاواز بەکاردەهێنێت.
لینک:-


بلاکفڕایدەی چییە وە بۆ بەڕەش ناویان ناوە

11/25/2016 03:14:00 م سەرنجێک بنووسە

بلاکفڕایدەی یان هەینی ڕەش ئەگەر دەقاودەق لە ماناکەی بکۆڵینەوە،ئەو ڕۆژەیە کە دەکەوێتە دوای جەژنی سوپاسگوزاری( کە جەژنێکی نەتەوەییە)لە ئەمریکا وە زۆربەی جار دەکەوێتە کۆتایی مانگی یازدەی هەموو ساڵێک ئەم کاتە بە کاتی گونجاوی کڕینی دیاری بۆ جەژنی سەری ساڵ دادەنرێت. وە لەم ڕۆژەدا زۆربەی فرۆشگاکان داشکاندنی زۆر گەورە دەکەن،هەروەها دەرگای فرۆشگاکان ئەوەندە زوو دەکرێنەوە کە دەگاتە کاتژمێر 4ی بەیانی، ئەمەش بە هۆی ڕێژەی داشکاندنی زۆر بەرزەوەوە هەر لەبەر ئەوەیە کە زۆربەی خەڵکی لەو کاتەدا دیاری سەری ساڵ دەکڕن. 
تەنها فرۆشگاکان داشکاندن ناکەن لەو ڕۆژەدا 
 سایتە گەورەکانیش وەک amazon و ebay داشکاندنی زۆر  زۆر گەورە دەکەن. 

هۆکاری ناونانی بە ڕەش:-
هۆکاری ناونانی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەیەم لەو کاتەدا قەیرانی دارایی کەلێنێکی گەورەی لە باری ئابووری ئەمریکا دروست کردبوو، ئەمەش بوو بەهۆی کەڵەکەبوونی شتومەکەکان و کڕین و فرۆشتن لەو کاتەدا وەستا، بۆ ڕزگاربوون لەو کێشە گەورەیە ئەمریکا چەندین ڕێگای گرتەبەر لەوانەش داشکاندنی زۆر گەورە لەسەر شتومەکەکانیان بۆ ئەوەی بفرۆشرێن و کەڵەکە نەکەن، وە هەر بۆیە هەموو ساڵێک و لەم کاتەدا ئەم داشکاندنە دەکرێت جێگای ئاماژە پێکردنە کە جار بە جار ڕێژەی داشکاندن دەگاتە %90ی
کاڵاکە.وە هۆکاری ناونانی ئەم ڕۆژە بە ڕەش ناگەڕێتەوە بۆ رق و کینە، ئەم ناونانە یەکەم جار لەسەر زاری پۆلیسەکانی ویلایەتی فیلادیفیا وەرگیراوە، ئەمەش بە هۆی ئەو کۆبوونەوە زۆر گەورانەیە کە لە بەرامبەری فرۆشگاکان دەکرێن هەروەها بە هۆی قەرەباڵغی ڕێگاوبانەکان لەو ڕۆژەدا کە دەبێتە هۆی ئازاردانی ئەو پۆلیسانە

سەرچاوە Wikipedia