ئێچ تی سی مۆبایلێکی نوێی بڵاو کردەوە.

11/22/2016 04:50:00 م


کۆمپانیای HTC مۆبایلێکی نوێی بڵاو کردەوە بەناوی HTC 10 EVO، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە سەرەتا مۆبایلەکایان لە تایوان و ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەردەست دەبێت.

مۆبایلەکە بە شاشەیەکی 5.5 ئینج و بە کوالێتی QHD کە لە جۆری LCDیە،هەروەها لەگەڵ پڕۆسێسەرێک بە خێرایی 2 گێگا هێرتز لە جۆری سناپ دراگۆن 810،ڵەگەڵ 3GB ڕام.
وە هەروەها مۆبایلەکە بە دوو جۆر دەردەچێت دانەیەکیان 32GB یە وە ئەوی تر 64Gbیە لەگەڵ پاڵپشتی کردنی میمۆری.
مۆبایلەکە بە سیستەمی ئەندرۆید 7.0 کاردەکات.کامێرای پشتی مۆبایلەکە 16 مێگاپیکسلە،وە ئەوەی پێشی 8 مێگاپیکسلە.وە جێگای ئاماژە پێکردنە کە مۆبایلەکە دژە ئاوە.وە باتری مۆبایلەکە 3200 مللی ئەمپێرە،وە پاڵشتی بارگکردنەوەی خێرا دەکات.وە مۆبایلەکە بە ڕەنگی سپی و ڕەش و سیلڤەر و ئاڵتونی بەردەست دەبێت،بە نرخی 564 دۆلار بۆ 32GB،وە 626 دۆلار بۆ 64GB ئەم نرخانەش نرخی کڕینی پێش وەختە لە تایوان. 

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە