Apple کتێبێک بە ٢٩٩ دۆلار بڵاو دەکاتەوە

11/16/2016 06:09:00 م
کۆمپانیای ئەپڵ کتێبێکی خستە ڕوو کە تێیدا باس لە دیزاینەکانی کۆمپانیاکە دەکات لە ٤٥٠ وێنەدا،كه ئاماژە بە بەرھەمی ئێستاو پێشوی کۆمپانیا دەکات.

وە ئەم کتێبەش کە ناوی Designed By Apple In California.
 ھەر لە iMac ى ساڵی ١٩٩٨ تاكو Apple Pencilی ٢٠١٥، وێنەی بەرھەمەکانی apple ى تێدایە.
 وە ئەم کتێبەش وەک ڕێزێک بۆ ستیف جۆبز بڵاو کرایەوە.

جۆنی ئیڤ سەرۆکی دیزاین لە ئاپڵ ، ڕایگەیاند کە پاڵپشتی سەرەکی ستیف ئەوە بوو کە بەرھەم گەلێکی ناوازە بخاتە ڕوو، ھەر ئەوەش بوو ھێشتی کۆمپانیای ئاپڵ بگاتە ئەم ڕۆژەی،ئێمەش لەسەر ھەمان ڕێچکەی ئەو ئەڕۆین. 
ھەروەھا ئاماژەی بە ھۆکاری دروست کردنی ئەم کتێبە داو وە گوتی ھیوادارین ببێت بە یارمەتیدەرێک بۆ قوتابیەکانی دیزاین لە ھەموو بوارەکاندا.

نرخ و کاتی بڵاوکردنی:-
ئەم کتێبە لە ١٦ ⁄ ١١ ⁄  ٢٠١٦ بڵاودەکرێتەوە بە دوو قەبارەی جیاواز 

  1. قەبارە بچوکەکەی (١٠.٢٠  ×  ١٢.٧٥) کە نرخەکەی دەکاتە ١٩٩ دۆللار. 
  2.  قەبارە گەورەکەی (١٣  ×  ١٦.٢٥)  کە نرخەکەی دەکاتە ٢٩٩ دۆللار.
لەسەر Apple.com ی ئوسترالیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ھۆنک کۆنگ و یابان و تایوان و ولایەتە یەکگرتوەکان و کۆریا و ئەمریکا،وە لە کۆگا ھەڵبژێردراوەکانی ئەپڵ دەفرۆشرێت.

سەرچاوە: عالم التقنية

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە