لەوانەیە دووبارە فلۆپی دیسک بەکاربهێنیتەوە!

11/19/2016 11:57:00 ص

لەوانەیە دووبارە فلۆپی دیسک بەکاربهێنیتەوە!

ئەگەر بەشێوەیەکی ئاسایی کۆمپیوتەر بەکاربهێنیت، ئەوە بەلای کەمەوە دەساڵێک دەبێت کە کۆمپیوتەرەکەت فلۆپی دیسکی نەبینیوە، قەبارە گەورەکەیان و ستۆرجە کەمەکەیان لەمە سەردەمەدا جێگەی گاڵتەپێکردنە، بەڵام ناڵێین کە فلۆپی دیسکەکان هێشتا بێسوودن، بەلای کەمەوە گەر یەکێکت پڕکرد لە باتری.

بڕوا حسێن
لەجیاتی هەڵگرتنی زانیاری، مۆبایل شەحن دەکاتەوە، واتە پاوەر بانکە.

لەجیاتی پارچەیەک لە پلاستیک کە بە تەنۆلکەی موگناتیسی پارێزراوە، کە تەنها توانای هەڵگرتنی 1.4MBی هەیە، ئەم فلۆپی دیسکە درۆینە کە لەلایەن ThumbsUP UK دروست کراوە، باترییەکای قەبارە 2500 mAhکە دەتوانرێت زۆربەری مۆبایلە هۆشمەندەکانی پێ شەحن بکرێتەوە، بەلای کەمەوە چەند جارێکیش. لە بەشی سەرەوە پۆرتێکی microUSB هەیە، کە دەکرێت بەکاربهێنرێت بۆ شەحنکردنەوە فلۆپی دیسکەکە، و تا ئێستاش زانیاری دەربارەی نرخەکەی بڵاونەکراوەتەوە.

مافی بڵاوکردنەوەی بۆ TechUp پارێزراوە.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە