بۆچی تۆڕەکانی نەوەی سێیەم و نەوەی چوارەم سنووردارن؟

6/16/2017 02:17:00 م سەرنجێک بنووسە

بۆچی تۆڕەکانی 3g و 4g وەک هێڵەکانی ADSL و فایبەرئۆپتیک و جۆرەکانی تری هێڵی کێبڵەکان بێسنوور نین؟!
ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ڕۆژانە لە خۆمانی ئەکەین ، بێگومان هەموو جارێ ئەم وەڵامە گوێبیست ئەبین "بازرگانییە هۆکارەکەی، تا کۆمپانیاکان قازانجی زۆرتر بکەن".
بێگومان هۆکاری بازرگانی دەوری خۆی دەبینێت بەتایبەتی لە شوێنێک وەک کوردستان!، بەڵام هۆکارە سەرەکیەکەی لێرە باس دەکەین.
هەر بەکارهێنەرێکی هێڵەکانی فایبەرئۆپتیک و برۆدباند و ADSL بەستراون بە ئامێرێکی کۆکردنەوە وەک ئامێرەکانی (DSLAM, CMTS, OLT, switch) کە لەلایەن بە بڕێکی دیاریکراوی (باند)ەوە بەستراوە بە گرێی نێتوۆرک.
هەر ئامێرێکی کۆکردنەوە چەند بەکارهێنەرێک بەڕێوەدەبات،ئەگەر گرێکە پڕ بوو ئەوا بەکارهێنەری تر وەرناگرێت مەگەر گرێکە گەورەتر بکرێتەوە یان بەکارهێنەرەکە بخرێتە سەر گرێیەکی تر, بەمەش زیاتربوونی نێتۆرک ئەتوانرێت بەڕێوەببردرێت بەشێوەیەکی چاوەڕوانکراوی.
بەڵام لەگەڵ هێڵەکانی 3g و4g ئاوا ئاسان نییە،بەکارهێنەران ئەو باند لە تاوەرە نزیکەکان بەکاردەهێنن.
بۆ نمونە خۆت تەنها لەسەر تاوەرێک کۆنێکتی ،هەموو باندی ئەو تاوەرە بۆتۆ دێت،بەڵام ئەگەر چەند سەد کەسێک لەسەر تاوەرەکە بێت؟ئەوا هەموو فشارێکی ئەو بەکارهێنەرانە دەکەوێتە سەر تاوەرێک،بۆیە وا دیزاینکراوە کە بەرگەی ئەم هەموو فشارە و باندە بگرێت.
خۆی لەڕاستیدا ئەمە چارەسەری کێشەکە ناکات بەڵکو تەنها وا لەبەکارهێنەر دەکات کە چاوەڕوانی شتی زۆر نەکا لەم جۆرە تۆڕانە ، بۆ نمونە تۆ لەسەر هێڵی برۆدباند لەوانەیە لە مانگەکە نزیکەی ٨٠ گێگا باند سەرفدەکەیت بەڵام هەروەک باسمان کرد بۆ هێڵی لەوجۆرە ئاساییە،بەڵام بۆ تۆڕی 3g و 4g قەت توانای ئەوەت نییە پارەی 80 گێگا بدەی بۆ مانگێک بۆیە هەوڵدەدەیت کەمترین باند سەرفبکەیەت ، هەرکاتێک ئەو باندەی کە دیاریکراوە بۆت بەکارتهێنا یەکسەر کۆمپانیاکە دیسکۆنێکتت دەکات.