زنجیرە کارتۆنی "ئاڤەتار: دواهەمیین ملکەچپێکەری هەوا" بە ژێرنووسی کوردی

8/06/2016 06:33:00 م سەرنجێک بنووسە
ڕووداوه‌كانی ئه‌م ئه‌نییمه‌ به‌سه‌ر جیهانێكدا دابه‌ش بووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چوار هۆز (ئـاگر - ئاو - خاک - هه‌وا)، لەم جیهانە سەیرەدا کەسەکان یان ملکەچپێکەری یەکێک لە ڕەگەزەکانی سروشتن (ئاگر، ئاو، خاک، هەوا) یان کەسانی ئاسایین، هەر ملکەچپێکەرێک تواناکەی بەشێوەی بۆماوەیی بۆ دەگوازرێتەوە و، توانای ملکەچکردنی زیاتر لە یەک ڕەگەزی نیە، کەسانی ملکەچپێکەر دەتوانن بە هێزی "شی" Chi، کە لە ڕوحی ئەو کەسەوە هەڵدەقوڵێت، بە ویستی خۆی کۆنترۆڵی یەکێک لەو ڕەگەزانە بکات، بە جوڵاندنی یان کردنی هەر کارێکی تایبەت بەو ڕەگەزانە. لەم نێوانەدا تەنها ئاڤەتار توانای ئەوەی هەیە کە هەر چوار توخمەکە بەیەکەوە کۆنترۆڵ بکات، لەیەک سەردەمدا تەنها یەک ئاڤەتار هەیە، کە ئاڤەتارێک مرد، ئەوە لە هۆزێکی دیکە ئاڤەتارێکی نوێ سەرهەڵدەدات. 
لەسەرەتادا هۆزه‌كان به‌ ئارامی ده‌ژیان به‌ڵام هۆزی ( ئاگر ) ناپاكی كرد، و بڕیاری دا هێرش بكاته‌ سه‌ر هۆزه‌كانی دیكه‌ و بۆ وه‌ستاندی ئه‌م جه‌نگه‌ جیهان پێویستی به‌ ( ئه‌ڤه‌تار ) بوو كه‌ سەد ساڵێکبوو دیاری نەمابوو، لە دوای ئەمە كچێك به‌ناوی کەتارا، و براكه‌ی به‌ناوی (سۆکا) كوڕێكیان له‌ناو به‌فرێكی به‌ستوو دۆزییه‌وه‌، هه‌ر زوو زانیان كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌ڤاتاره‌ نوێیەکەیە، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی تاكه‌ به‌هره‌ی هه‌یه‌ ئه‌ویش ملکەچکردنی هه‌وایه‌، به‌ڵام پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ بتوانێت هه‌موو به‌كره‌هانی دیكه‌ به‌كار بهێنێت (ئاو و ئاگر و زه‌وی) فێر ببێت. 

ئێمە هەستاوین بە وەرگێڕانی ئەم زنجیرەیە، کە لە سێ بەش پێکهاتووە، کە بە کتێب ناودەبێت، کتێبەکانی (ئاو، خاک، پاشان ئاگر). تێکڕای ئەڵقەکانی ئەم زنجیرەیە 61 ئەڵقەیە، و ئەڵقەی یەکەمی ساڵی 2005 دەرچووە، هەوڵ دەدەین کە تەواوی ئەڵقەکان وەربگێڕین.
ئەمەش ترەیلەری فەرمی زنجیرەکەیە:


بینینی تەواوی بەشەکان:

  • ئاگەداری: لینکی دابەزاندن لە گۆگڵ درایڤ بلۆک کراوە، هەموو ڤیدیۆیەکان سڕاونەتەوە، بەڵام دەتوانن ڤیدیۆکان لە Mega دابەزێنن بەبێ کێشە.

 هەموو ڤیدیۆکان لەم لینکە هەیە.