Disk Defragmenter چیە؟

1/23/2017 09:10:00 م سەرنجێک بنووسە
پێدەچێت زۆرێک لە ئێمە تووڵی Disk Defragmenter بەکاربهێنێت و نەزانێت سوودی سەرەکی ئەمە چیە، تەنها فێربووە کە سوودی بۆ کۆپیوتەرەکەی هەیە و خێرای دەکات.

سوودی سەرەکی ئەم تووڵە چیە؟


ئەم تووڵە لە سیستمی وەگەڕخەری Windows بەردەستە و هەر لە سیستمی DOSەوە بەردەست بووە، ئەم تووڵە خێرایی کۆمپیوتەرەکەت زیاد دەکات ئەویش بە ڕێکخستنی فایلەکانت، چۆن؟ 
ئەگەر زانیاریت هەبێت ئەوە زانیارییەکانت لەسەر هاردەکەت خەزن دەکرێن لە تەنیشتی یەکتری، بۆیە کاتێک زانیارییەک زیاد دەکەیت، ئەوە لە شوێنێکی بەتاڵدا خەزن دەکرێت، بەڵام لە دوای بەکارهێنانی زۆری فایلەکانت و سڕینەوەی هەندێک فایل، ئەوە لە نێوان فایلەکاندا بۆشایی دروست دەبێت کە هیچ زانیارییەکی تیادا نیە، بۆیە هەرکاتێک هاردەکەت ئەم خانە بەتاڵانە دەخوێنێتەوە، تەنها کاتی زیاتری پێدەچێت بۆ ئەوەی بگات بەو زانیارییەی تۆ دەتەوێت.
لەم کاتەدا تووڵیDefragmenter هەڵدەستێت بە گواستنەوەی فایلەکانت بۆ تەنیشتی یەکتری، بەمەش هاردەکەت کاتێکی کەمتری دەوێت بۆ گەشتن بە زانیاری ویستراو و کات بەفیڕۆنادات لە خوێندنەوەی زانیاری بەتاڵ.

چۆن بە دروستی بەکاری بهێنم؟

بۆکردنەوەی ئەم تووڵە لەسەر کیبۆردەکەت دەست بنێ بە ÿ+R بۆ کردنەوەی Run، پاشان بنووسە "dfrgui"، و دواتر OK بکە، بەمەش تووڵەکە دەکرێتەوە:
دەبینیت لیستی هەموو ئەو درایڤانەی تێدایە کە لە کۆمپیوتەرەکەت هەیە، Analyze بکە بۆ شیتەڵکردنی ئەو درایڤە و پیشاندانی بڕی بەش بەش بوونی فایلەکانی، دوایت Optimize بکە بۆ ئەوە کرداری ڕێکخستنەوەکە ئەنجام بدات، دیارە ئەمەش بەپێی قەبارەی فایلەکانت کاتی پێدەچیت.


ئەپڵ ناچاربوو بەتەواوەتی لایببات

1/20/2017 11:44:00 م سەرنجێک بنووسە

بەهۆی ئەو هەڵە گەورەیەی کە تووشی تایبەتمەندی Notifyی Appstoreبووە، ئەپڵ ناچاربوو کە تەیبەتمەندییەکە بەتەواوی لابدات، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی بەکارهێنەرەکانی.

ئەم تایبەتمەندییە بریتیە لە دوگمەیەک، کە بۆ ئەو ئەپ یان یارییانە بەردەستە کە هێشتا بڵاو نەکراونەتەوە، بە کلیک کردن لێی، ئەوە هەر کات ئەپەکە لە Appstore بەردەستبوو، ئاگاداری بەکارهێنەر دەکرێتەوە.

Benjamin Kunz Mejri لە Vulnerability Lab، چەند هەڵەیەکی جیاوازی دۆزیوەتەوە لە تایبەتمەندی Notify و iCloud mail، کە ڕێگە دەدات بەکارهێنەرانی دیکەی iOS تووشی زیانواڵە بکات.

هێرشەکە چۆن کاردەکات؟

تووشکردنەکە بە سێ ڕێگەی جیاواز دەبێت لە ڕێگەی iTunes و تایبەتمەندی Notifyیەوە.

کاتێک کلیک دەکەیت لە دوگمەی Notify بۆ هەر ئەپێکی بڵاونەکراوە، ئەوە هەندێک زانیاری لە ئامێرەکەتەوە وەردەگرێت، وەکو ناوی ئامێرەکەت و ئەکاونتی ئایکلۆدەکەت، و هەرکات ئەپەکە بڵاوبوویەوە، ئاگەدارت دەکاتەوە.
بەڵام پارامیتەری ناوی ئامێرەکەت، دەکرێت تووشبوو بێت، کە ڕێگەدەدات کۆدی زیانبەخشی javasctiptی تیا بەچەسپێنرێت و  بەکارهێنەرەکە تووشی زیانواڵە بکات چونکە لەکاتی ناردنی ئیمەیڵی ئاگەدارکردنەوەکە بۆ قوربانیەکەی، لەبەشی ناوی ئامێرەکە، کۆدی javascriptەکە چالاک دەبێت.

سەرچاوە: The Hacker News

زنجیرەی ئاڤەتار: ئەلقەی چوار

1/19/2017 08:33:00 م سەرنجێک بنووسە






ئاڤەتار
"دواهەمیین ملکەچپێکەری هەوا"

کتێبی یەک: ئاو
بەندی چوار: جەنگاوەرانی کیۆشی

ئەڵقەی دووەمی زنجیرە ئەنیمی Avatar: The Last Airbender، بەرهەمی Kurdio Anme و تێک ئەپ.
وەرگێڕان و ژێرنووسکردنی: بڕوا حسێن
قەبارەی ڤیدیۆیەکان بە 960x720ە، لەو قەبارەیە باشترمان دەست نەدەکەوت چونکە ئەنیمەیشنەکە خۆی بە 3:4 دروستکراوە.


  • بینینی ڕاستەوخۆ:


  • دابەزاندن:
    ئاگەداری: لینکی دابەزاندن لە گۆگڵ درایڤ بلۆک کراوە، هەموو ڤیدیۆیەکان سڕاونەتەوە، بەڵام دەتوانن ڤیدیۆکان لە Mega دابەزێنن بەبێ کێشە.

  •  هەموو ڤیدیۆکان لەم لینکە هەیە.

دابەزاندن لەگۆگڵ درایڤەوە: 



دابەزاندن لە Mega:

داگرتنی ژێرنووس بەتەنها:
بۆ پاراستنی مافی ئێمە لە دزینی ژێرنووسەکان، فایلی ژێرنووسمان دانەناوە، گەر پێویستت پێی بوو ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.






دەتوانیت هەر ئایفۆن یان ئایپادێک تێکبدەیت تەنها بەهۆی ئیمۆجییەوە!

1/19/2017 07:03:00 م سەرنجێک بنووسە


بەپێی چەند ڕیپۆرتێک، هەڵەیەکی سیستمی iOSوادەكات كە سیستمەكە لەكاربكەوەێت تەنها بەهۆی نامەیەكی سادەی iMessageەوە.

یوتیوبەر EverythingApplePro، ڤیدیۆیەکی بڵاوكردۆتەوە كە چۆنیەتی ئەنجامدانی كردارەكە ڕووندەكاتەوە، كە دەتوانیت بەهۆی ناردنی نامەكەوە بۆ كەسی بەرامبەر ئەم كارە ئەنجام بدەیت، ئەمەش ڤیدیۆی فێركارییەكەیە:

نامەكە پێكهاتووە لە: ئیمۆجی ئاڵای سپی + ژمارە سفر ”0” + ئیمۆجی پەلكە زێرینە، 🏳0🌈.

ڕێگەیەكی تری دروستبوونی كێشەكە بریتیە لەوەی كە ئیمۆجییەكە بەشێوەی كۆنتاكتێک خەزن بكرێت و بنرێدرێت بەهۆی تایبەتمەدنی بەشدارپێكردنی ئایكلۆدەوە.

هۆكاری دروست بوونی ئەم كێشەیەش ئەوەیە كە لەكاتی وەرگرتنی نامەكە سیستمەكە هەوڵ دەدات كە نوسینەكان لەگەڵ یەکتر یەک بخات، لەم كاتەشدا سیستمەكە تووشی كڕاش دەبێت و ڕیستارت دەبێتەوە.

تا ئێستا هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ چارەسەر كردنی ئەم، كە هەر بە وەرگرتنی نامەكە لەلایەن ئایفۆنی بەرامبەرەوە تووشی كێشەكە دەبێت تەنانەت بەبێ كردنەوەی نامەكە.

ڕێگای ناردنی نامەكە لەهەموو ئایفۆنەكان سەركەوتوو دەبێت كە سیستمی iOS 10.1 یان بەرەو خوار بەكاردێنێت.
بەڵام ڕێگای دووەم لە وەشانی iOS 10.2ش كاردەكات.

سەرچاوە: The Hacker News

بۆچی گۆگڵ کرۆم بیرگەیەکی زۆر (RAM) داگیردەکات؟

1/06/2017 10:17:00 م سەرنجێک بنووسە

مەسەلەکە تەنانەت بووە بە نوکتەیەک، هەروەک لەم وێنە جوڵاوەی خوارەوە دەردەکەوێت، کە وێبگەڕی نایابی گۆگڵ کرۆم، پێویستییەکی زۆری هەیە بە ڕامی کۆمپیوتەرەکەت، بەڵام ئایە تا ئێستا زانیوتە هۆکاری ئەمە چیە؟ ئەم بابەتە بخوێنەوە تا بەباشەی تێبگەیت.

ئایە وێبگەڕەکە ئەم بیرگەیە بۆچی بەکاردێنێت؟


ئێستا وێبگەڕان بووە بە کارێکی زۆر ئاڵۆز، هەر لە کردنەوەی چەند بابەتێکەوە، تا سەیرکردنی ڤیدیۆ و، بەکارهێنانی ئەپەکانی وێب و ئەو زیادکراوانەی دیکە کەلە وێبگەڕەکەت ئیش دەکەن. ئەمانە زۆر زۆرن.

وێبگەڕی گۆگڵ کرۆم لەکاتی کارکردندا، هەر تابێک، زیادکراوەیەک یان پێوەکراوەیەک دابەشدەکاتە سەر پرۆسێسی (Process)ی تایبەت بەخۆی، بەمەش گەر زیادکراوەیەک تێکشکا -بۆنموونە Flash Player- ئەوە هەموو تابەکانت بەیەکەوە داناخرێن، واتە بۆ پاراستنی تابەکانی ترە لە تێکشکان گەر هەڵە لەتەنها یەک تاب هەبوو، ئەم کردارەش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی بڕێکی زیاتر لە ڕامی کۆمپیوتەرەکەت، چونکە پێویستە هەندێک کردار بۆ هەر تابێک دووبارە بکاتەوە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا زۆرێک لە کردارەکان باشتر بەڕێوە دەبات.
پرۆسە (process): لە کۆمپیوتەردا، بریتیە لە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەری کە بەڕێدەکرێت. گەر هەڵەیەک لە پرۆسێسێکدا ڕوویدا، ئەوە ئەو پرۆسێسە بەتەنها دادەخرێت.
زۆرشتی دیکەش هەن کە وادەکەن بیرگەیەکی زۆرتر بەکاربهێنرێت، بۆ نموونە تایبەتمەندی prerendering، وادەکات کە بیرگەیەکی زیاترت پێویست بێت، بەڵام پەڕەکانیش خێراتر دەکرێنەوە. هەروەها چەند زیادکراوەیەک یان پێکراوەیەک (plugin)، وا دەکەن کە بیرگەی زیادە دزە بکات، کە کاتێکیش تۆ کارت لەگەڵیان تەواو بوو، ئەوە پاکناکرێنەوە.

کەواتە بەڵێ، کرۆم بیرگەی زیاتری دەوێت بەڵام، ئەمە لەبەر هۆکارێکی باش دەکات: لەبەر سوودمەندبوونی تۆ. واتە هۆکارەکەی دەستەوسانبوونی گۆگڵ نیە، بەڵکو دیارە سوودی ئەم کردارە لە زیانەکەی زیاتر لە زۆربەی زۆری حاڵەتەکاندا، لەکۆتاییدا تۆ هیچ پێویستت بە بیرگەیەکی بەتاڵ نیە، ئەو بیرگە زیادەیە بۆ ئەوە کراوە کە بەکاربهێنرێت، کەواتە لەبەتاڵبوون باشتر، لە زۆر باردا.

لایەنی خراپەکەشی ئەوەیە، کەگەر بیرگەی کۆمپیوتەرەکەت کەمبێت ئەوە پڕبوونی دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەرەکەت، یان خاوبوونەوەی وێبگەڕەکە.

سوودوەرگیراوە لە: lifehacker


زنجیرەی ئاڤەتار: ئەڵقەی سێ

1/06/2017 11:11:00 ص 1 سەرنج






ئاڤەتار
"دواهەمیین ملکەچپێکەری هەوا"

کتێبی یەک: ئاو
بەندی سێ: پەرەستگای هەوای باشور

ئەڵقەی دووەمی زنجیرە ئەنیمی Avatar: The Last Airbender، بەرهەمی Kurdio Anme و تێک ئەپ.
وەرگێڕان و ژێرنووسکردنی: بڕوا حسێن
قەبارەی ڤیدیۆیەکان بە 960x720ە، لەو قەبارەیە باشترمان دەست نەدەکەوت چونکە ئەنیمەیشنەکە خۆی بە 3:4 دروستکراوە.


  • بینینی ڕاستەوخۆ:


  • دابەزاندن:
    ئاگەداری: لینکی دابەزاندن لە گۆگڵ درایڤ بلۆک کراوە، هەموو ڤیدیۆیەکان سڕاونەتەوە، بەڵام دەتوانن ڤیدیۆکان لە Mega دابەزێنن بەبێ کێشە.

  •  هەموو ڤیدیۆکان لەم لینکە هەیە.

دابەزاندن لەگۆگڵ درایڤەوە: 



دابەزاندن لە Mega:

داگرتنی ژێرنووس بەتەنها:
بۆ پاراستنی مافی ئێمە لە دزینی ژێرنووسەکان، فایلی ژێرنووسمان دانەناوە، گەر پێویستت پێی بوو ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.






زنجیرەی ئاڤەتار: ئەڵقەی دوو

1/06/2017 12:00:00 ص سەرنجێک بنووسە





ئاڤەتار
"دواهەمیین ملکەچپێکەری هەوا"

کتێبی یەک: ئاو
بەندی دوو: ئاڤەتار دەگەڕێتەوە

ئەڵقەی دووەمی زنجیرە ئەنیمی Avatar: The Last Airbender، بەرهەمی Kurdio Anme و تێک ئەپ.
وەرگێڕان و ژێرنووسکردنی: بڕوا حسێن


  • بینینی ڕاستەوخۆ:


  • دابەزاندن:
    ئاگەداری: لینکی دابەزاندن لە گۆگڵ درایڤ بلۆک کراوە، هەموو ڤیدیۆیەکان سڕاونەتەوە، بەڵام دەتوانن ڤیدیۆکان لە Mega دابەزێنن بەبێ کێشە.

  •  هەموو ڤیدیۆکان لەم لینکە هەیە.

دابەزاندن لەگۆگڵ درایڤەوە: 



دابەزاندن لە Mega:

داگرتنی ژێرنووس بەتەنها:
بۆ پاراستنی مافی ئێمە لە دزینی ژێرنووسەکان، فایلی ژێرنووسمان دانەناوە، گەر پێویستت پێی بوو ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە.






لە خۆوە كوژانەوەی لاپتۆپ لەكاتی ئیشی قورسدا

1/05/2017 03:28:00 م سەرنجێک بنووسە

کێشەكە

لاپتۆپەكەم لەكاتی ئیشی قورسدا دەكوژێتەوە:
خۆم تووشی ئەم كێشەیە بووم، لەكاتی ڕێندەركردنی ڤیدیۆ لەبەرنامەی كامتاسیا ستودیۆ، دوای كەمێک و پێش تەواوبوونی ڕێندەرەکە، لاپتۆپەكەم دەكوژایەوە.

هۆكار

دیارە كاركردن لەگەل ڤیدیۆ بەگشتی توانایەكی زۆری دەوێت لەلایەن لاپتۆپەكەتەوە، بەتایبەت گەر ڤیدیۆ كاردت(كارت شاشە) بەرز نەبێت، بۆیە ئەو كات CPU دەبێتە جێگرەوەی كارت شاشەكەت، بەمەش بەرنامەكە هەموو وزەی CPU ەكەت بەكاردێنێت، گەر تێبینی بكەیت لەكاتی ئەم كردارەدا لە Task Manager، CPUەكەت بە ڕێژەی %100 بەكاردێت. بێگومان ئەم كارە زۆرە CPUەكەت ماندوو دەكات و پلەی گەرمییەكەی زۆر بەرز دەكاتەوە، بەمەش فێنككەرەوەی لاپتۆپەكەت لەتوانای نیە كە بەپێی پێویست پلەی گەرمیەكەی نزم كاتەوە. بۆیە بەگەیشتن بە پلەی گەرمییەكی دیارییكراوی مەترسیدار، لاپتۆپەكەت بۆ پاراستنی CPUەكەت لە سوتان و زیان، ڕاستەوخۆ دەیكوژێنێتەوە. ئەوە بزانە كە لاپتۆپەكە گەرمی پێوی تایبەتی خۆی هەیە.

چارەسەر

من هەمیشە لەكاتی گەشتن بە ٥٠%بۆ ٦٠% ڕێندەرەكە، لاپتۆپەكە دەكوژایەوە، دەبوایە ڕێگەیەك بدۆزیتەوە كە ڕێگە بگرێت لە بەرنامەكە كە %١٠٠ توانای CPU بەكاربێنێت، كە ئەمەش لە سیستمی ویندۆز كارێكی ئاسان نیە. بۆیە لەجیاتی ئەوە من هەر كاتێك بەشێك لە ڕێندەرەكە ئەنجامدەدرا، كۆمپیەتەرەكەم دەخستە باری Sleepەوە، بەمەش دووبارە لەكاتی ساردبوونەوەی CPUەكە، دەتوانیت لاپتۆپەكە داگیرسێنیتەوە و كارەكەشت ناگەڕێتەوە سەرەتا، واتە بەردەوام دەبێت، تۆ دەتوانیت هەركاتێك لاپتۆپەكەت گەرم بوو، بیخەیتە باری Sleepەوە تاكو سارد دەبێتەوە، بەمەش لە مەترسی تێكچوون یان دووبارە دەستپێكردنەوەی كارەكەت خۆت دەپارێزیت. دەكرێت لەهەر كارێكی دیكەی قورسدا تووشی ئەم كێشەیە ببیت، و دەتوانیت ئەم ڕیگەیەی كە باسمان كرد چارەسەری بكەیت.