Disk Defragmenter چیە؟

1/23/2017 09:10:00 م
پێدەچێت زۆرێک لە ئێمە تووڵی Disk Defragmenter بەکاربهێنێت و نەزانێت سوودی سەرەکی ئەمە چیە، تەنها فێربووە کە سوودی بۆ کۆپیوتەرەکەی هەیە و خێرای دەکات.

سوودی سەرەکی ئەم تووڵە چیە؟


ئەم تووڵە لە سیستمی وەگەڕخەری Windows بەردەستە و هەر لە سیستمی DOSەوە بەردەست بووە، ئەم تووڵە خێرایی کۆمپیوتەرەکەت زیاد دەکات ئەویش بە ڕێکخستنی فایلەکانت، چۆن؟ 
ئەگەر زانیاریت هەبێت ئەوە زانیارییەکانت لەسەر هاردەکەت خەزن دەکرێن لە تەنیشتی یەکتری، بۆیە کاتێک زانیارییەک زیاد دەکەیت، ئەوە لە شوێنێکی بەتاڵدا خەزن دەکرێت، بەڵام لە دوای بەکارهێنانی زۆری فایلەکانت و سڕینەوەی هەندێک فایل، ئەوە لە نێوان فایلەکاندا بۆشایی دروست دەبێت کە هیچ زانیارییەکی تیادا نیە، بۆیە هەرکاتێک هاردەکەت ئەم خانە بەتاڵانە دەخوێنێتەوە، تەنها کاتی زیاتری پێدەچێت بۆ ئەوەی بگات بەو زانیارییەی تۆ دەتەوێت.
لەم کاتەدا تووڵیDefragmenter هەڵدەستێت بە گواستنەوەی فایلەکانت بۆ تەنیشتی یەکتری، بەمەش هاردەکەت کاتێکی کەمتری دەوێت بۆ گەشتن بە زانیاری ویستراو و کات بەفیڕۆنادات لە خوێندنەوەی زانیاری بەتاڵ.

چۆن بە دروستی بەکاری بهێنم؟

بۆکردنەوەی ئەم تووڵە لەسەر کیبۆردەکەت دەست بنێ بە ÿ+R بۆ کردنەوەی Run، پاشان بنووسە "dfrgui"، و دواتر OK بکە، بەمەش تووڵەکە دەکرێتەوە:
دەبینیت لیستی هەموو ئەو درایڤانەی تێدایە کە لە کۆمپیوتەرەکەت هەیە، Analyze بکە بۆ شیتەڵکردنی ئەو درایڤە و پیشاندانی بڕی بەش بەش بوونی فایلەکانی، دوایت Optimize بکە بۆ ئەوە کرداری ڕێکخستنەوەکە ئەنجام بدات، دیارە ئەمەش بەپێی قەبارەی فایلەکانت کاتی پێدەچیت.


بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە