لە خۆوە كوژانەوەی لاپتۆپ لەكاتی ئیشی قورسدا

1/05/2017 03:28:00 م

کێشەكە

لاپتۆپەكەم لەكاتی ئیشی قورسدا دەكوژێتەوە:
خۆم تووشی ئەم كێشەیە بووم، لەكاتی ڕێندەركردنی ڤیدیۆ لەبەرنامەی كامتاسیا ستودیۆ، دوای كەمێک و پێش تەواوبوونی ڕێندەرەکە، لاپتۆپەكەم دەكوژایەوە.

هۆكار

دیارە كاركردن لەگەل ڤیدیۆ بەگشتی توانایەكی زۆری دەوێت لەلایەن لاپتۆپەكەتەوە، بەتایبەت گەر ڤیدیۆ كاردت(كارت شاشە) بەرز نەبێت، بۆیە ئەو كات CPU دەبێتە جێگرەوەی كارت شاشەكەت، بەمەش بەرنامەكە هەموو وزەی CPU ەكەت بەكاردێنێت، گەر تێبینی بكەیت لەكاتی ئەم كردارەدا لە Task Manager، CPUەكەت بە ڕێژەی %100 بەكاردێت. بێگومان ئەم كارە زۆرە CPUەكەت ماندوو دەكات و پلەی گەرمییەكەی زۆر بەرز دەكاتەوە، بەمەش فێنككەرەوەی لاپتۆپەكەت لەتوانای نیە كە بەپێی پێویست پلەی گەرمیەكەی نزم كاتەوە. بۆیە بەگەیشتن بە پلەی گەرمییەكی دیارییكراوی مەترسیدار، لاپتۆپەكەت بۆ پاراستنی CPUەكەت لە سوتان و زیان، ڕاستەوخۆ دەیكوژێنێتەوە. ئەوە بزانە كە لاپتۆپەكە گەرمی پێوی تایبەتی خۆی هەیە.

چارەسەر

من هەمیشە لەكاتی گەشتن بە ٥٠%بۆ ٦٠% ڕێندەرەكە، لاپتۆپەكە دەكوژایەوە، دەبوایە ڕێگەیەك بدۆزیتەوە كە ڕێگە بگرێت لە بەرنامەكە كە %١٠٠ توانای CPU بەكاربێنێت، كە ئەمەش لە سیستمی ویندۆز كارێكی ئاسان نیە. بۆیە لەجیاتی ئەوە من هەر كاتێك بەشێك لە ڕێندەرەكە ئەنجامدەدرا، كۆمپیەتەرەكەم دەخستە باری Sleepەوە، بەمەش دووبارە لەكاتی ساردبوونەوەی CPUەكە، دەتوانیت لاپتۆپەكە داگیرسێنیتەوە و كارەكەشت ناگەڕێتەوە سەرەتا، واتە بەردەوام دەبێت، تۆ دەتوانیت هەركاتێك لاپتۆپەكەت گەرم بوو، بیخەیتە باری Sleepەوە تاكو سارد دەبێتەوە، بەمەش لە مەترسی تێكچوون یان دووبارە دەستپێكردنەوەی كارەكەت خۆت دەپارێزیت. دەكرێت لەهەر كارێكی دیكەی قورسدا تووشی ئەم كێشەیە ببیت، و دەتوانیت ئەم ڕیگەیەی كە باسمان كرد چارەسەری بكەیت.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە