بۆچی گۆگڵ کرۆم بیرگەیەکی زۆر (RAM) داگیردەکات؟

1/06/2017 10:17:00 م

مەسەلەکە تەنانەت بووە بە نوکتەیەک، هەروەک لەم وێنە جوڵاوەی خوارەوە دەردەکەوێت، کە وێبگەڕی نایابی گۆگڵ کرۆم، پێویستییەکی زۆری هەیە بە ڕامی کۆمپیوتەرەکەت، بەڵام ئایە تا ئێستا زانیوتە هۆکاری ئەمە چیە؟ ئەم بابەتە بخوێنەوە تا بەباشەی تێبگەیت.

ئایە وێبگەڕەکە ئەم بیرگەیە بۆچی بەکاردێنێت؟


ئێستا وێبگەڕان بووە بە کارێکی زۆر ئاڵۆز، هەر لە کردنەوەی چەند بابەتێکەوە، تا سەیرکردنی ڤیدیۆ و، بەکارهێنانی ئەپەکانی وێب و ئەو زیادکراوانەی دیکە کەلە وێبگەڕەکەت ئیش دەکەن. ئەمانە زۆر زۆرن.

وێبگەڕی گۆگڵ کرۆم لەکاتی کارکردندا، هەر تابێک، زیادکراوەیەک یان پێوەکراوەیەک دابەشدەکاتە سەر پرۆسێسی (Process)ی تایبەت بەخۆی، بەمەش گەر زیادکراوەیەک تێکشکا -بۆنموونە Flash Player- ئەوە هەموو تابەکانت بەیەکەوە داناخرێن، واتە بۆ پاراستنی تابەکانی ترە لە تێکشکان گەر هەڵە لەتەنها یەک تاب هەبوو، ئەم کردارەش دەبێتە هۆی بەکارهێنانی بڕێکی زیاتر لە ڕامی کۆمپیوتەرەکەت، چونکە پێویستە هەندێک کردار بۆ هەر تابێک دووبارە بکاتەوە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا زۆرێک لە کردارەکان باشتر بەڕێوە دەبات.
پرۆسە (process): لە کۆمپیوتەردا، بریتیە لە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەری کە بەڕێدەکرێت. گەر هەڵەیەک لە پرۆسێسێکدا ڕوویدا، ئەوە ئەو پرۆسێسە بەتەنها دادەخرێت.
زۆرشتی دیکەش هەن کە وادەکەن بیرگەیەکی زۆرتر بەکاربهێنرێت، بۆ نموونە تایبەتمەندی prerendering، وادەکات کە بیرگەیەکی زیاترت پێویست بێت، بەڵام پەڕەکانیش خێراتر دەکرێنەوە. هەروەها چەند زیادکراوەیەک یان پێکراوەیەک (plugin)، وا دەکەن کە بیرگەی زیادە دزە بکات، کە کاتێکیش تۆ کارت لەگەڵیان تەواو بوو، ئەوە پاکناکرێنەوە.

کەواتە بەڵێ، کرۆم بیرگەی زیاتری دەوێت بەڵام، ئەمە لەبەر هۆکارێکی باش دەکات: لەبەر سوودمەندبوونی تۆ. واتە هۆکارەکەی دەستەوسانبوونی گۆگڵ نیە، بەڵکو دیارە سوودی ئەم کردارە لە زیانەکەی زیاتر لە زۆربەی زۆری حاڵەتەکاندا، لەکۆتاییدا تۆ هیچ پێویستت بە بیرگەیەکی بەتاڵ نیە، ئەو بیرگە زیادەیە بۆ ئەوە کراوە کە بەکاربهێنرێت، کەواتە لەبەتاڵبوون باشتر، لە زۆر باردا.

لایەنی خراپەکەشی ئەوەیە، کەگەر بیرگەی کۆمپیوتەرەکەت کەمبێت ئەوە پڕبوونی دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەرەکەت، یان خاوبوونەوەی وێبگەڕەکە.

سوودوەرگیراوە لە: lifehacker


بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە