هەواڵی تازە لەبارەی گالاکسی ئێس هەشتەوە

11/23/2016 10:41:00 م
دوای ئەو شکستە گەورەیەی کە کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری توشی هات ئەمساڵ و توشی زەرەرێکی زۆری مادیی هات وناوبانگی لەکەدار بوو،وە گالاکسی نۆت 7یان لە بازاڕەکان کشاندەوە و چیتر لەم مۆبایلەی دروست نەکرد.
ئێستا هەواڵەکان باسی ڕزگارکەرێک دەکات کە ئەویش گالاکسی ئێس 8ە.

هەواڵەکان ئەوە دەڵێن کە سامسۆنگ دەیەوێت گالاکسی ئێس 8 ساڵی داهاتوو بە زووی بخاتە بازاڕەوە بۆ ئەوەی شکستی گالاکسی نۆت 7 کەم بکەنەوە ، لە هەمان کات هەندێ هەواڵی تر هەن کە باسی ئەوە دەکەن کە سامسۆنگ نایەوێت هاوشێوەی نۆت 7 پەلە بکات لە خستنە بازاڕی گالاکسی ئێس 8 .

دوای دەرچوونی ئەم هەواڵانە شتێکی تر کە هەواڵەکانی گەرمتر کردووە ئەوەیە کە تویتێک لەلایەن سەرنووسەری
وێبسایتی Android Policeی بەناوبانگەوە کە باسی ئەوەی کردووە کە سامسۆنگ لە ساڵی 2017 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە مانگی 4 گالاکسی ئێس 8 دەخاتە بازاڕەوە.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە