تێپەڕاندنی پاسکۆدی ئایفۆن و بینینی وێنە و نامەکان!

11/20/2016 08:15:00 م
دانانی پاسکۆد (لای خۆمان پاسۆوردی پێ دەڵێن) بۆ ئایفۆنەکەت یەکەم هێڵی بەرگرییە لە پاراستنی ئافۆنەکەت لەوەی کە خەڵکی دیکە دەستیان بگات بە زانیارییە تایبەتییەکانت.

بەڵام (بەهۆی ئەم هاکە نوێیەوە) تاڕادەیەک ئاسانە کە هەموو کەس بتوانێت پاسکۆدەکەت تێپەڕێنێت (گرنگ نیە کە پەنجەمۆری لەسەربێت یان نا) و دەستی بگات بە نامە و وێنەکانت.

هەڵەیەکی سەلامەتی نوێی ترسناک کە تازە دۆزراوەتەوە لە iOS 8 و بەرەوسەر -iOS 10.2 beta 3 دەگرێتەوە-، ڕێگە بەهەرکەس دەدات کە دەستی بگات بە زانیارییە تایبەتییەکانت بەبەکارهێنانی یارمەتیدەری کەسی Siriیەوە.

 ئەم تێکچوونە سەلامەتییە لەلایەن EverythingApplePro و iDeviceHelps دۆزراوەتەوە، ئێستەش بەهۆی ئەوەی کە بەفێرکاری ڤیدیۆییەوە بە شێوەیەکی گشتی بەردەستە، دەتوانیت چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە ئەپڵ لە وەشانی نوێی iOS چاکی بکات.

هەموو ئەوەی کە هاککەرەکە پێویستی پێیەتی بریتیە لە ژمارە مۆبایلی ئایفۆنەکە و بتوانێت کە بۆماوەی چەند خولەکێک دەستی بە ئایفۆنەکە بگات.

بەڵام گەر ژمارە مۆبایلی ئایفۆنەکە نەزانیت ئەوە دەتوانیت پەستان بخەیتە سەر دوگمەی Home و بە Siri بڵێیت "?Who am I"، و Siriیش ژمارە مۆبایلی ئایفۆنەکەت پێ دەڵێت.


ئەمەش چۆنیەتی تێپەڕاندنی پاسکۆدەکەیە:

تێبینی: ئەم فێرکارییە بە مەبەستی خۆپاراستن و فێرخوازی بڵاودەکرێتەوە.
 تێبینی: ئەم ڕێگایە لەلایەن ئەدمینەکانی Tech Up تاقینەکراوەتەوە، بەڵام لەسەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وەرگیراوە.

  1. لەبەرئەوەی تۆ ژمارە مۆبایلی ئایفۆنەکە دەزانیت، بۆیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ بکە - دەکرێت پەیوەندی FaceTimeیش ئەنجام بدەیت.
  2. ئێستە، مۆبایلی ئامانج ئایکۆنی نامەیەک نیشان دەدات، کلیک بکە لەسەر ئایکۆنی نامەکە و پاشان 'Custom Message' هەڵبژێرە بۆئەوەی ببردرێت بۆ بەشی New Message، کە دەتوانیت وەڵامێک (Reply) بنووسیت.
  3. ئێستە پێویستە کە Siri بکەیتەوە، دەتوانیت ئەمە ئەنجام بدەیت بە پەنجەنان بە دوگمەی Home بۆماوەیەکی درێژ، پاشان بڵێ Turn on Voice Over، و Siriیش کارەکەت بۆ ئەنجام دەدات و Voice Over دەخاتە ئیش.
  4. بگەڕێوە بۆ بەشی نامە و کلیک بکە لەو شوێنەی کە پێویستە ناوی کەسەکە بنووسیت و دەستت لەسەری هەڵمەگرە، و بەخێرایی کلیک بکە لەسەر کیبۆردەکە، لەوانەیە بۆیەکەم ار سەرنەگرێت بەڵام چەند جارێک هەوڵبدە تاکو چەند ئایکۆنێک پەیدا دەبن لەبەشی سەرەوەی کیبۆردەکە.
  5. ئێستە داوا لە Siri بکە "Turn off VoiceOver"، بگەڕێوە بۆ بەشی نامەکە و لەشوێنی نوسینی ناوی بەرامبەر ناوی کەسێک بنووسە و کلیک بکە لە ئایکۆنی ⓘ کە لەتەنیشتییەتی، پاشان Create New Contact هەڵبژێرە.
  6. ئێستە add photo هەڵبژێرە، ئێستە تۆ لەبەشی وێنەکانی کەسی بەرامبەریت و دەتوانیت هەموو وێنەکانی ببینیت، هەرچەندە کە ئایفۆنەکە قوفڵە.
  7. ئەتوانیت هەر  contactێک هەڵبژێریت، بەمەش دەتوانیت کە هەموو نامەکانی پێشوو ببینیت.

ڕونکردنەوەی ڤیدیۆیی

چۆنیەتی خۆپاراستن:

هەتاکو ئەپڵ کێشەکە چارەسەر دەکات، بەکارهێنەران دەتوانن خۆیان بپارێزن بە ناچالاک کردنی Siri لە لۆک سکرین.
بۆئەمەش دەتوانیت بچیتە Settings → Touch ID & Passcode پاشان Access on the Lockscreen ناچالاک بکە، یان دەتوانیت بە تەواوی Siri ناچالاک بکەیت.

سەرچاوە: The Hacker News

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە