مایکرۆسۆفت یاریە بەناوبانگەکەی بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاودەکاتەوە.

11/24/2016 01:55:00 م

دوێنێ کە دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە یاری solitaire دەخاتە پلەیستۆر و ئاپستۆڕ. 

وە یاری solitaire بە یەکێک لە یاریە هەرە بەناوبانگەکان دەژمێردرێت،ئەم یاریە پێش 25 ساڵ دەرچووە،مایکرۆسۆفت ئاماژەی بە وەدا کە یارییەکە 199 ملیۆن بەکارهێنەری بووە لەم چوار ساڵەی ڕابردوودا. 

جێێ باسە کە یارییەکە  5 جۆری یاریکردن لە خۆ دەگرێت لەوانەش( Freecell, spider, Klondike, pyramids, tripeak)لەگەڵ daily challenges. 

مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند کە یاریکەران دەتوانن بە هۆی ئەکاونتی xbox live لەگەڵ هاوڕێکانی خۆیان یاری بکەن. 

ئێستا ئەم یاریە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە. 

-:بۆ ئەندرۆید

بۆ ئای ئۆ ئێس :-

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە