نۆکیا بە تەمایە بگەڕێتەوە!

11/19/2016 11:02:00 ص
نۆکیا بە شێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند  کە 2017 ئەگەڕێتەوە بۆ بازاری مۆبایلە هۆشمەندەکان،
بەڵام مۆبایلەکان نۆکیا دروستی ناکات،بەڵکو تەنها بە ناوی نۆکیاوە دروست دەکرێت،لەبەر نەبونی جێگای دروستکردنی تایبەت بە خۆی، بۆیە پەنادەباتە بەر هاوبەشی کردن لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای  ئێچ ئێم دی (کە کۆمپانیایەکەی فنلەندیە یارمەتی دروستکردنی جوانکاری مۆبایلەکە دەکات وەک هێدفۆن و شاحنە) لەگەڵ کۆمپانیای فۆکسکۆن (کە کۆمپانیایەکەی چینیە ئەمەیان لە بەشی ڕيسێرچ و گەشەپێدان و دروستکاری بەشداری دەکەن)، و هەموو ئەمەش لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆکە کۆنەکانی نۆکیایە.


یەکێک لەو مۆبایلانەی کە چاوەڕانی دەرچونی دەکەین مۆبایلی نۆکیا D1C یە،کە چاوەڕێ دەکرێت بە سیستەمی ئەندرۆید نۆگات دەربچێت،وە بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 430، ڵەگەڵ 3 گێگا بایت ڕام.

وە چاوەڕێ دەکرێت لە کۆنفڕانسی مۆبایلی جیهانی بخرێتە ڕوو کە دەکاتە 27/2/2017.

ڕاتان چیە پێتان وایە نۆکیا وەک جارانی لێ بێتەوە؟؟!!

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە