کردنەوەی ئەم ڤیدیۆ پێنج چرکەیە ئایفۆنەکەت تێکدەشکێنێت

11/22/2016 07:06:00 م
جۆرەکی (کوالێتی) نەرمەکاڵای iOSی ئەپڵ دووبارە خرایە ژێر پرسیارەوە لەم هەفتەیەدا، دوای ئەوەی هەڵەیەکی سەلامەتی ئایفۆن ڕێگەی دەدا کە وێنە و نامەکان ببینرێت بە بێ زانینین پاسکۆد، ئێستە ڤیدیۆیەکی پێنج چرکەیی دەبێتە هۆی تێکشکاندنی (Crash) ئایفۆنەکەت، و بەکارهێنەرانی Reddit ئەوەشیان دۆزیوەتەوە کە تەنها بە کردنەوەی فایلێکی MP4 بەسە بۆ دروستبوونی کێشەکە.
The Verge هەستاوە بە تاقیکردنەوەی ڤیدیۆیەکە لەسەر کۆتا وەشانی 10.1ی iOS و وەشانە بێتاکانی iOS 10.2، کە هەر هەموویان تووشی کێشەکە بوون.

ڕێکخستنەوەی سەخت (Hard Reset)

لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە دەردەکەوێت کە گواستنەوەی بەستەری ڤیدیۆیەکە لە ڕێگەی iMessageەوە وات لێدەکات ڤیدیۆکە لە وەگەڕخەری بنەڕەتی (Default Player)بکەیتەوە، وادیارە کە ڤیدیۆکە خراپ کراوە، کە دەبێتەوە هۆی دروستبوونی ئەڵقەیەکی ناکۆتا (loop) کە دەبێتە هۆی تێکشکانی مۆبایلەکە لە دوای 10 چرکە لە تەماشاکردنی، ئێمە لە بەرهۆکاری ڕوون ڤیدیۆکە دانانێین، بەڵام وادیارە کە تەنها تێکشکانەکە لەو کاتە ڕوودەدات کە ڤیدیۆکە بەشێوەی بەستەر بنێردرێت، نەک وەکو فایلێک.
تاکە ڕێگە بۆ چاککردنەوەی ئایفۆنەکە بریتیە لەوەی دەست بنێیت بە هەردوو دوگمەی توانا (power) و دوگمەی ماڵەوە (home)، بۆئەوەی ڕێکخستنی سەخت ئەنجام بدەیت، کە ئایفۆنەکە لەدوای دووبارە وەکارخستنەوەی بەبێ کێشە کاردەکات.


ئەمە یەکەمجار نیە کە هەڵەی تێکشکێنەر لە iOSدا بدۆزرێتەوە، ساڵی ڕابردوو، زنجیرەیەک لە نووسین دەبوو بەهۆی لەکارخستنی ئەپی iMessageی ئەپڵ، و کێشەکەش لە iOS 8.4دا چاککرا.
لەسەرەتای ئەمساڵیشدا، وێبگەڕی Safari بە هۆی کێشەی بەرنامەییەوە بەشێوەیەکی ‌هەڕەمەکی تێکدەشکا، و خێراش کێشەکە چارەسەر کرا.
ئێستە كێشەکە بە ئەپڵ ڕاگەیەنراوە، و تا چاکدەکرێت ئەگەداری ئەو هاوڕێیانەت بە کە بەستەری ڤیدیۆییت بۆ دەنێرن بۆ گاڵتەکردن لەگەڵت.

سەرچاوە: The Verge

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە