کاتژمێرێکی زیرەک کە بە گەرمی لەش ئیشدەکات و پێویستی بە بارگاویکردنەوە نییە!

11/16/2016 02:51:00 ص

تا کاتژمێرە زیرەکەکی دەستت تایبەتمەندی زیاتر بێت ،شەحنەکەی خراپتر دەبێت.
بەڵام چی ئەگەر لەجیاتی بارگاویکردنەوەی هەموو شەوێک،سەعاتە زیرەکەکە سوود لە گەرمی لەشت وەربگرێت و بیگۆڕێت بۆ کارەبا تا ئیش بکات؟
ئەم تایبەتمەندییە بەڵیندراوە بۆ کاتژمێری زیرەکی (پاوەرواچ - PowerWatch)لەلایەن کۆمپانیایی (Matrix) . کۆمپانیایەک کە بەجوانی ناوی لێنراوە بەهۆی چۆنیەیتی بەکارهێنانی مرۆڤەکان وەک سەرچاوەی ووزە لە فیلمی (The Matrix) .

جا چۆن ئەم تەکنەلۆژیایە ئیش دەکات ، وە بۆ ئامێرەکانی تر بەم شێوەیە ووزەیان نادرێتێ بەم شێوەیە؟
دروستکەرانی پاوەرواچ ئامێرەکە بەشێوەیەک بەکاردەهێنن بۆ سەلماندنی چەمکی تەکنەلۆژیای پێکهێنەری وزەی پلەی گەرمی، کە توانیانە بەشێوەیەکی بچوک و کارا دروستی بکەن بەشێوەی ئامێرێکی پتەو وەک کاتژمێر.

لەشت هەموو هەوڵێک ئەدات کە لە 32 پلەی سیلیزی بمێنێتەوە.
ئەو گەرمیەی لەشت بڵاودەبێتەوە بۆ دەرەوە بۆ پێست ، لەلایەن پشتی (پاوەرواچ)ەکەوە دەمژرێت .
لە دیوەکەی تری کاتژمێرەکە ڕاگرێکی کانزایی و تاجێک هەیە کە گەرمی دەرکەرێک هەیە لەناوی کە بەشێکە لە دیزاینەکەی،کە یارمەتی دەدات هەمیشە ساردتر بێت لە دیوەکەی تری کاتژمێرەکە کە بە پێستەوە بەستراوە.

هەتا جیاوازی گەرمی لە هەردوو دیو هەبێت کاتژمێرەکە ووزەی پێویست دابین دەکات بۆ ئیشپێکردنی . کاتێ کاتژمێرەکە نەبستراوە ئەوا خۆکارانە ئەڕواتە (باری خەوتنی ووزەی کەم)، کەلەلایەن پاتریەکی ناوەکی دابین دەکرێت،بۆیە کاتژمێرەکە کات وبەرواری ڕاستەقینە ئەمێنێت تا دووبارە کاتژمێرەکە دەپۆشرێت.

تایبەتمەندیەکانی ئەم کاتژمێرە ناوازەیە چین؟
ئەم کاتژمێرە وەک کاتژمێرە زیرەکەکانی تر زۆر تایبەتمەندی نییە وەک وەرگرتنی نۆتیفیکەیشن،
بەڵام ئەم کاتژمێرە بەوە لەو کاتژمێرەکانی تر جیادەکرێتەوە کە فیتنەس تراکی لەو کاتژمێرەکانی تر پێشکەوتوو ترە.
ئەمە چۆن؟کاتژمێرەکانی تر بە ژماردنی هەنگاوەکان و لێدانی دڵت بە نزیکەیی دەڵێت چەند کالۆریت سوتاندووە،بەڵام کاتژمێری پاوەرواچ ڕاستەوخۆ بەهۆی پلەی گەرمی لەشتەوە پێت دەڵێت ئەوەندە کالۆریت سووتاندووە ، بۆیە ئەم تەکنەلۆژیای ووزە-پلەی گەرمی ئەفزەلیەتێکی داوە بەم کاتژمێرە.

چۆن دەسمان بکەوێت؟

ئەم کاتژمێرە زیرەکە یاخود پاوەرواچ لە ڕێگەی چەند کەمپینێکەوە بەردەستە بە بەخشینی 170$ بۆ داواکردنی پێشوەختی کاتژمێرەکە،ئەگەر هیچ نادروستیەک لە کاتژمێرەکە ڕوونەدات ئەوا تا مانگی 5ی ساڵی داهاتوو دەگەیە بە دەستی ئەوانەی داوای پێشوەختیان کردووە، وە ئەگەر خوانەخواستە هەر نادروستیەک بوو ئەوا لەوانەیە زۆری پێبچێت.
هیوادارین کە کاتژمێری پاوەرواچ وەک ئەوە بێت کە کۆمپانیاکە پەیمانیداوە.



سەرچاوە : gizmodo.com

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە