یاری Dan The Man بۆ مۆبایل

11/18/2016 08:59:00 م

لەم سەردەمەدا یاری بەهێزی سەرنج ڕاكێش زۆربوون، ستۆرەكان پڕن لە یاری جۆراوجۆر كە بەبەهێزترین و جوانترین گرافیك كاردەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا زۆرجار حەزی خەڵكی بەلای ئەو یارییانەدا ناڕوات، بەتایبەت بۆ بەكارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەكان.
ئێستە ئەو یارییانەی كە گرافیكێكی كۆن و سادەیان هەیە، ڕەواجێكی زۆریان هەیە و زۆرێک لە یارییكەران ڕوویان تێ دەكەن، لەوانەیە ئەمە بەهۆی ئەوە بێت كە ئەو یارییانە یارییە کۆنەکانی سیگا و پلەی ستەیشن وەن و ئەوانی تر بەبیری یارییكەران دەهێننەوە، کە زۆربەی خەڵكی بیرەوەری خۆشیان لەگەڵ هەیە.
ئەمڕۆ یارییەکی سەرنجڕاكێشمان ئامادەكردووە، ئەویش یاری Dan The Man، ئەم یارییە بە خۆڕایی بۆ هەردوو سیستمی iOS و ئەندرۆید بەردەستە، چیرۆکی یارییەكە باس لە گەنجێک دەكات كە بەهۆی هاتنی كۆمەڵە چەكدارێكی داگیرکەر بۆ گوندەكەیان، بەدوای خۆشەویستەكەی دەگەڕێت.
داگرتنی بۆ ئەندرۆید:

بۆ iOS:


بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە