مایكرۆسۆفت بوو بە ئەندامی ”دامەزراوەی لینوكس”

11/17/2016 12:48:00 ص

باوەڕناكەیت كاتێك ئەم هەواڵە دەبیستیت، بەڵام مایكرۆسۆفت بووبە ئەندامێكی پلاتینیۆمی ”دامەزراوەی لینۆكس”.

وادیارە مایكرۆسۆفت خۆشەویستییەكی شاراوەی هەیە بۆ كۆمەڵگای ”سەرچاوە ئازاد” Open Source، سەرەتا لە كۆنگرەی Connectی ساڵی 2013دا مایكرۆسۆفت Visual Studio 2013ی واڵا كرد، و لەدوای ساڵێک .Netی كرد بە سەرچاوە ئازاد، و لە ساڵی ڕابردوودا Visual Studio Code Editorیشی كرد بە سەرچاوە ئازاد.

تەنها ئەوەندە نا، مایكرۆسۆفت هاوبەشی لەگەڵ Canonicalدا كرد بۆ ئەوەی Ubunto بەردەست بخات لەسەر Windows 10، و هەروەها Ubuntoی هەڵبژارد وەك سیستمی جێبەجێكاری بۆ خزمەتگوازرییە پشت بەستوو بە نێت.

و هەواڵە گەورەكەی ئەمساڵیش...

ئەمڕۆ لە كۆنگرەی Connectی ساڵی 2016 بۆ گەشەپێدەران، مایكرۆسۆفت ڕایگەیاند كە بوو بە ئەندامی پلاتینیۆمی دامەزراوەی لینوکس - كە پێویستە ساڵانە 500000$ بدات.

جگە لەمەش مایكرۆسۆفت ڕایگەیاند كە زەبەلاحی تەكنەلۆژی، كۆمپانیای گۆگڵ، بوو بە ئەندامی دامەزراوەی .NET.

دامزراوەی لینوكس بریتیە لە دامەزراوەیەكی نا قازانج كە ئامانجی گەشەپێدانی سیستمی وەگەڕخەری خۆڕایی لینوكسە.


و مایكرۆسۆفت بەشداریش بووە لە پرۆژە سەرچاوە ئازادەكانی تری دامەزراوەكە وەك Node.js Foundation, Open Container Initiative, OpenDaylight, R Consortium و Open API Initiative.

سەرچاوە: The Hacker News

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە