جیاوازی لە نێوان Hub و Router و Switch

11/24/2016 04:21:00 م

بێگومان زۆر زاراوەی تەکنەلۆژییت بیستووە لە ژیانی ڕۆژانەت یاخود لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت یاخود لە زانکۆ و قوتابخانە  لە ناو ئەو زاراوانە Hub و Switch و Routerمان بیستووە کە لە بواری نیتوۆرکینگ و پەیوەندییەکان یاخود لە پەخشکردنی ئینتەرنێت لە ماڵەکانمان بەکاردەهێنرێت، وە هەروەها لە بەستنەوەی کۆمپیوتەرەکانمان بە تۆڕە تایبەتییەکان.
بۆیە لەم بابەتە بە شێوەیەکی کورت و پوخت باسی هەر ئامێرێک و ئیشەکەی و تایبەتمەندییەکەیان دەکەین بۆ ئەوەی شارەزاییت لێیان هەبێت ئەگەر بتەوێ لە داهاتوودا یەكێکیان بکڕیت.

HUB
ئەم ئامێرە یەکێکە لە کۆنترین ئامێرەکانی نیتۆرکینگ و پەیوەندی ،ئەم ئامێرە بۆ بەستنەوەی چەند کۆمپیوتەرێکە بۆ ئەوەی فایلی بۆیان بنێردرێت لەلایەن کۆمپیوتەرێکی ترەوە ، کۆمپیوتەرەکان بەهۆی کێبڵی RJ45 ەوە بە پۆرتەکانی ئەم ئامێرە ،وە بەستنەوەی بەو کۆمپیوتەرەی کە فایلەکان دەنێرێت، وە بەم شێوەیە فایلەکان لە هەمان کات بۆ هەموو کۆمپیوتەرەکان دەڕوات.

Switch
switch پێکهاتووە لە Hubێکی زیرەک کە بەوە جیادەکرێتەوە فایلەکان بە شێوەیەکی زیرەکانە دەنێرێت ،بۆ نمونە تۆ دەتەوێت فایلێک بنێریت لە Switch ئەوا بۆ ئەو کۆمپیوتەرە دەڕوات کە تۆ هەڵی دەبژێریت ، بەڵام لە Hub وەکو وتمان بۆ هەمووی دەنێرێت.

Router
ئەم ئامێرە هەموو ئیش و تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکانی پێشوو کۆکردۆتەوە، وە تایبەتمەندیەکی تریشی ئەوەیە کە دەتوانیت کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی دیکە بە ئینتەرنێتەوە ببەستێتەوە لە ڕێگای گۆڕینی ئەو شەپۆلانەی کە دەبەسترێت پێیوە بۆ شەپۆلی کارۆموگناتیسی  کە تۆ بتوانیت ئینتەرنێت بەکاربهێنیت ، وە هەروەها ئەم ئامێرە دەتوانێت چەند کۆمپیوتەرێک بە تۆڕێکی تایبەت
کە تۆ دایدەنێیت.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە