بەهێزترین بەرنامە بەپارەکان بە خۆڕایی وەربگرە

11/17/2016 03:14:00 م

وەکو دەزانین بەرنامە خۆڕاییەکان زۆرن ، بەڵام هەندێ جار ئێمە پێویستیمان بە بەرنامەیەکە یاخود حەزمان لە بەرنامەیەکە کە بە پارەیە. بۆیە زۆربەی جار پەنا دەبەینە بەر کراک کە هەندێ جار بە خراپبوونی سیستەمەکەمان کۆتایی دێت یاخود کۆمپیوتەرەکمان ڤایرۆس لێیدەدات.
سایتێک هەیە کە هەندێ بەرنامەی بەپارە کە هەندێکیان لە سەرووی ٧٠٠$ەوەن بە خۆڕایی پێشکەشی ئێمەی دەکات.
خوێنەری بەڕێز تۆ دەتوانیت هەموو ڕۆژێک سەردانی ئەم وێبسایتە بکەیت بۆ ئەوەی ئاگادار بیت کە چ بەرنامەیەک بووە بە خۆڕایی .

بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە لەو سایتە چەند هەنگاوێکی سادەی دەوێت کە لە ماوەی ٢ بۆ ٣ خولەک دەتوانیت تەواوی کەیت،لەگەڵمبە بۆ زانینی هەنگاوەکان.
1-دوای ئەوە بەرنامەکەت هەڵبژارد ئەوا کلیک لەسەر ئەو نووسینەی کەلە وێنەکەی سەرەوە دیاریم کردووە.
2-دەبێت لە یەکێک لەو سایتە کۆمەڵایەتیانەی سەرەوە هەڵبژێری بۆ شەیرکردنی ئۆفەرەکە
3-پاشان زانیاریەکانی ئەو فۆرمەی سەرەوە پڕدەکەیتەوە کە داوای چەند شتێکی سادەت لێدەکات وەک ئیمەیل و وڵات و چ سیستەمێک بەکاردەهێنیت و ڕەگەز و ئیشت
پاشان کلیک لەسەر GIVE IT TO ME NOW دەکەیت و بەرنامەکە دەست بە داونلۆد کردن دەکات.
-------------------------------------------------------------------------------
لینکی سایتەکە :

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە