وەشانی نوێی بەرنامەی Simple Grapher: 1.4

11/19/2016 08:08:00 م

وەشانی: ١.٤

وەشانی نوێی بەرنامەی Simple Grapher لە دوای نزیکەی 7 مانگ لە وەشانی پێشوو بڵاوکرایەوە، لەم وەشانەدا تایبەتمەندی نوێ و چاککاری زۆر کراوە، لێرەدا زانیاری تەواو بزانە.

جۆری وەشان: چاکسازی و نوێگەری
بەروار: ١٨/١٠/٢٠١٦
قەبارە: ١٥.٢٨ مێگا بایت

  • نوێ:
    1. دیاریکردنی گۆشە (پلە و ڕادیەن)
    2. هێڵی خەیاڵی پۆلار
    3. زیادکردنی نووکی هێڵ بۆ هێڵی تەوەرەکان
    4. هاوکێشەی نوێ (floor ،ceil ،max ،min ،int ،fix )
    5. زیادکردنی کردارەکانی “AND”, “OR”, “=” و “≠” بۆ دیاریکردنی بواری نەخشەکان
    6. فێرکاری
    7. گۆڕانکاری لە هەڵبژاردەی وێنە ڕوونکردنەوەییەکە
    8. نموونەی نوێ: Dumbo 
    9. Function Evaluator: گۆڕینی بوار بە ماوس
    10. بەشی Tutorial لە تابی Sample زیادکراوە

  • هەڵە چاککراوەکان:
    1. چەند هەڵەیەک چاککراوە لە گۆڕینی نەخشەی ستاندارد بۆ هێڵی و بە پێچەوانەشەوە
    2. دروستبوونی هەڵە لە داخستنی هەندێک فۆرم
    3. نموونەی Pikachu دیارنەبوو
    4. دروست بوونی هەڵە لە دەرکەوتنی دوگمەی Home 
    5. Function Evaluator بەبێ کێشە کاردەکات
    6. 3D Parametric z(u,v) خەزن نەدەکرا لە فەیلەکەدا
    7. نەخشە سێ دووریەکە لە کاتی داخستنی بەشی پڕ بەشاشە دەرنەدەکەوت

  • بەرەوپێشبردنەکان:
    1. بەرەوپێشبردنی نەخشەی دوو دووری
    2. چەندین چاککاری کراوە لە بواری نەخشەکان
    3. چەند چەکسازییەک لە کێشانی نەخشەی پۆلار
    4. جێگیری و چاککسازی نەخشەی سێ دووری
    5. بۆهەر فایلێک کە دەکرێتەوە، پشکنین بۆ وەشانی فایلەکە دەکرێت

  • وێنەکان:






بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە