ڤایرۆسێکی مەترسیدار لە ڕێگەی مەسنجەرەوە بڵاودەبێتەوە

11/21/2016 10:48:00 م
ئەم نامەیەم لە ڕێگەی مەسنجەرەوە بۆ هاتووە لەلایەن هاوڕێیەکمەوە!
ئەگەر لە فەیسبووک لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانتەوە نامەیەکی وێنەییت بۆ هات کە کۆتاییەکەی .svg بوو، ئەوە خۆت دووربگرە لە کردنەوەی.
هەڵمەتێکی نامەی نەخوازراوی فەیسبووک، زیانواڵە malware لە نێو بەکارهێنەرانی فەیسبووک بڵاودەکاتەوە، ئەمەش بەبەکارهێنانی نامەیەکی وێنەیی SVG.
فۆرماتی وێنەیی SVG فۆرماتێکە کە وێنەی ڕاستەقینەی تێدا نیە، بەڵکو فایلێکی XMLە کە دەتوانرێت قەبارەکەی بگۆڕدرێت بەبەێ ئەوەی کوالێتی وێنەکە کەمبکات.
 ئەگەر ئەم فایلە دابگریت ئەوە هەڵدەستێت بە دابەزاندنی ڕانسۆموەرێكی قوفڵدەرە (Locky Ransomware-قوربانیواڵەی قوفڵدەر)، لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، کە ئەمەش جۆرە ڕانسۆموێرێکە کە بەشێوەیەکی خێرا لەنێو تاوانکارەکان بەربڵاوبووەتەوە بەهۆی تواناکانی لە تووشکردندا.
ئەم زیانواڵەیە لەلایەن Bart Blaze، توێژەی زیانواڵەوە دۆزراوەتەوە.

بەڵام بۆچی SVG؟

هاککەران svg (یان Scalable Vector Graphic)یان هەڵبژاردووە بۆ بڵاوکردنەوەی دابەزێنەری زیانواڵەکە، چونکە فایلی SVG توانای هەیە کە پێکهاتەی دیکەی چێنراو لە خۆیدا هەڵبگرێت وەکو JavaScript، و دەکرێت لە وێبگەڕە نوێیەکاندا بە ئاسانی بکرێتەوە.

هاککەران، هەستاون بە دانانی کۆدە زیانبەخشەکانی JavaScript لە نێو فایلە وێنەییەکەدا، کە بریتین لە بەستەرێک بۆ فایلێکی دەرەکی.
ئەمە کۆدی JavaScriptی زیانواڵەکەیە
گەر بیکەیتەوە ئەوە دەتبات بۆ بەستەرێک کە وەک   YouTube دەردەکەوێت، بێگومان بەستەرێکی تەواو جیاوازی هەیە، وەک هەر ڕێگەیەکی ئاسایی دیکەی گواستنەوەی زیانواڵە، بەستەرەکە داوات لێدەکات کە زیادکراوەیەک extension بۆ وێبگەڕی Google Chrome زیاد بکەیت بۆ ئەوەی ڤیدیۆیەکە ببینیت، ئەم کۆدە زیانبەخشە دوو ناوی جیاوازی هەبووە: Ubo و One.
ئەمە ئەو بەستەرەیە کە زیانواڵەکە دەیکاتەوە
هەرکە دامەزراێنرا، زیانواڵەکە هەڵدەستێت بە دەستکاریکردنی داتاکانت، بەچاوپۆشین لەو ویبسایتەی کە سەردانی دەکەیت، و هەروەها هەڵدەستێت بە بەکارهێنانی فەیسبووکەکەت بۆ ناردنی ئەو نامە زیانبەخشەی کە زیانواڵەکە بڵاوەپێدەکات.
لە کۆتایشدا گەر هەستت بە هەندێک فایل کرد بە پاشکۆی .locky لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، ئەو تۆ بە تەواوی توش بویت.

لەوەش خراپتر چیە؟

Peter Kruse توێژەرێکی دیکەیە و هاوکۆلێژی Blazeە، تێبینی کردووە کە هەندێک جار فایلە وێنەییەکە دابەزێنەری Nemucod تێدایە، کە هەڵدەستێت بە دابەزاندنی کۆپییەکی تەواو لە ڕانسۆمواری قوفڵدەر لەسەر کۆمپیوتەری قوربانییەکە.
ڕانسۆموێری قوفڵدەر، جۆرە ڕانسۆموێرێکە کە هەڵدەستێت بە تەشفیر encrypt کردنی فایلی کەسی قوربانی بە ئەلگۆریسمەکانی RSA-2048 و AES-1024، و هەرگیز تەشفیرەکە لانابات تائەوکاتەی کە پارە بە هاککەرەکە دەدرێت.
ڕوون نیە، کە بە چی جۆرێک فایلە SVGیەکە فلتەری لیستی سپی فەیسبووکی  تێپەڕکردووە، بەڵام گۆگڵ و فەیسبووک ئاگەدار کراونەتەوە.

چۆن زیادکراوە زیانبەخشەکان لاببەین؟

گۆگڵ بەتەواوی زیادکاوەکەی لە ستۆرەکەی خۆی لابردووە، و فەیسبووکیش بەم زووانە بەتەواوی بلۆکی دەکات.
ئەگەر تۆ یەکێکیت لەوانەی کە کە زیادکراوە زیانبەخشەکەت دامەزراندووە، ئەوە بە زووترین کات لایببە.

بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت بچیتە Menu → More Tools → Extensions و زیادکراوەکە بدۆزەوە و بیسڕەوە.

بەڵام گەر بێ بەختیت  و تووشی زیانواڵەکە بویت، ئەوە تاکە ڕێگە بریتیە لە باکئاپ کردنی فایلەکانت، گەر تا ئێستا تەشفیر نەکرابن.

سەرچاوە


بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە