ئایە ئیمۆجی لەسەر دەمووچاو لادەبرێت؟

11/16/2016 04:33:00 م
دیارە لە كلتوری ئێمەدا شتێكی باو نیە كە ئافرەت وێنەی خۆی بڵاوكاتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بۆیە ئەوان هەڵدەستن بە دانانی ئیمۆجی لەسەر دەمووچاویان و بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆیان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان ئەمەش بۆ پاراستنی تایبەتمەندێتی خۆیان، دیارە لەوە ناترسن كە بەرنامەیەك هەبێت كە ئەو ئیمۆجییە لاببات و دەمووچاویان دەربخات.
چەند بابەتێك لە سایتە كوردییەكان بڵاوبۆتەوە كە گوایا دەكرێت ئیمۆجی لەسەر دەمووچاو لاببرێت، ئەمەش چەند وێنەیەكی ئەو بابەتانە:

ئایە شتی وا دەكرێت؟

من ئێوە دڵنیا دەكەمەوە كە شتی وا هەگیز و هەرگیز ناكرێت، دیارە ئەم شتە پشت بەبەهێزی و لاوازی ئەو بەرنامانە نابەستێت كە كارەكە دەكەن، بەڵكو شتەكە لۆژیكی نیە و مەحاڵە چونكە ئەو وێنانە زانیاری پێویستیان تیا نیە كە بتوانێت وێنەی پشتی ئیمۆجیەكە دەربخات.

هۆكاری مەحاڵبوونی چیە؟

ئەو بەرنامانەی كە دەستكاری وێنە دەكەن، وەك ئەوانەی كە ئیمۆجی دادەنێن لەسەر ڕەسم و دەمووچاو، وێنەكان بە فۆرماتی jpg خەزن دەكەن، لەوانەشە هەنێكیان بە png خەزنی بكات.
كێشەكە ئەوەیە كەئەم فۆرماتانە تەنها یەك چین لە وێنە خەزن دەكات، واتە بێ لەیەرن، بەمانای ئەوەی گەر تۆ ئیمۆجیەكە بسڕیتەوە ئەوە دەبێت شوێنەكەی ڕەشبێتەوە (یان هەر ڕەنگێك كە بە دیفۆڵتی هەبێت لەو بەرنامە) نەوەك بیگۆڕێت بۆ دەمووچاوەكەی تۆ، واتە دەمووچاوی تۆ لەو فایلەدا نەماوە و هەرگیز ناكرێت بگەڕێنرێتەوە، و ئەمەش دەزگا سیخوڕییە گەورەكانیش دەكرێتەوە چونكە شتەكە پەیوەندی بە شارەزایی و نەشارەزایی تۆوە نیە.

ڕاستیەكەی فۆرماتی jpeg بۆمەبەستی پەستێورانی وێنە بەكاردێت، ئەم فۆرماتە دەتوانێت قەبارەی وێنەیەك بچوك بكاتەوە بەبێ ئەوەی گۆڕانی بەرچاو لە كوالێتی وێنەكە بەدەست بهێنرێت.
و هەمان شت دەربارەی فۆرماتەكانی png,bmp,gif و زۆرێكی تریش دەسەپێت.
تەنها هەندێك فۆرماتی وەك TIFF دەتوانێت چەند چینێك یان چەند فایلێكی جیاوازی وێنە هەڵبگرێت، كە بەدڵنیاییەوە ئەم بەرنامانە ئەو فۆرماتە بەكارناهێنن.

ئەی دەربارەی ڤیدیۆكان دەڵین چی؟

درۆینەیە! ڕاستیەكەی ئەو ڤیدیۆیانە تەنها درۆیە و زۆربەی كۆمێنتی سەر ڤیدیۆكان ئاماژە بەوە دەكەن.

تاقیكردنەوە باشترین بەڵگەیە

هیچ زیانێكی نیە گەر ئەم بەرنامەمان تاقیكردەوە، سەیریكەن یەكێك لە بەكارهێنەران تاقیكردووەتەوە و چی بەدەست هێناوە:
پێم وابێت ئەمەندە بەسە بۆ ئەوە دڵنیابێت لە پارێزراوی تایبەتمەندێتیت.

پاشكۆ

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە