پێنج بیرکردنەوەی هەڵە لەسەر باتریەکانی ئەمڕۆ

11/23/2016 04:44:00 م

ئێمەی بەکارهێنەر هەندێک خوو هەیە کە تاكو ئێستا لە سەری ئەڕۆین لە ڕوی باتری بەکارهێنانەوە هەندێکیان لە کاتی خۆی ڕاست بوونە بەڵام بۆکاتی ئێستامان بە هیچ شێوەیەک ڕاست نیە،لەم بابەتە باسی پێنج لەو خووانە ئەکەم.
1-ترسان لەسەر ئەوەی کە مۆبایل زۆر لەسەر شەحن بمێنێتەوە:-
زۆربەی بەکارهێنران وا ئەزانن کە مۆبایلەکانیان کێشە لە باتریەکەیان دروست دەبێت ئەگەر ڕێژەی شەحنی گەشتە %100 وە لەسەر شەحن مایەوە،ڕاستی ئەمە بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە چونکە مۆبایلەکانی ئەمڕۆ بە تایبەتی
 مۆبایلە هۆشمەندەکان ئەتوانن مۆبایلەکانیان لە شەحن کردن بوەستێنن لەو ساتەی ئەگاتە 100 وە دەست ئەکاتەوە بە شەحن کردن کاتێک ڕێژەکە لە %100 کەمتربوو.
ئەم قسەش مۆبایلەکان و کاتژمێرە هۆشمەندەکان و لاپتۆبەکان و تابلێتەکان دەگرێتەوە بە هەموو جۆرەکانیانەوە.

2-چاوەڕێکردن تاکو ڕێژەی شەحن دەگاتە 0 ئەمجا مۆبایلەکە شەحن بکرێت:-
هەندێک لە بەکارهێنەران چاوەڕوان ئەبن تاکو ڕێژەی شەحنی مۆبایلەکانیان دەگاتە 0،ئەمجا مۆبایلەکە شەحن ئەکەنەوە واش ئەزانێت بۆ باتری مۆبایلەکەی باشە،نازانێت باتری مۆبایلەکەی خراپتر دەکاتەوە وە لە هەندێک کاتدا دەبێتە هۆی کورتکردنی تەمەنی باتری مۆبایلەکە.

 3-بەکارنەهێنانی مۆبایل لە کاتێکدا بە شەحنەوەیە:-
ئەم خاڵە لەو کاتە سودی هەیە کاتێک بتەوێت مۆبایلەکەت خێراتر شەحن بکاتەوە،بەڵام هیچ ڕێگرێک نیە لەوەی کە شەحن بکەیت وە ئیش بە مۆبایلەکەت بکەیت لە هەمان کاتدا،بەڵام پێویستە بزانیت کە مۆبایلەکەت تۆزێک گەرم دەکات و هیچی تر.  
 4-شەحن کردنی مۆبایلە نوێکان بۆ ماوەی 7 سەعات پێش بەکارهێنان:-
زۆرجار کاتێک مۆبایلێکی نوێ ئەکڕین یاخود باتریەکی نوێ ئەکڕین، فرۆشیارەکە پێمان ئەڵێت کە 7سەعات لەسەر شەحن دای بنێن،لە ڕاستیدا ئەم ڕێگایە جاران سودی بووە چونکە لە باتریە کۆنەکاندا پێویست بووە باتریەکە فوول شەحن بکرێت تاکو تایمی خۆی وەربگرێت.لە ئێستادا ئەم كارە پێویست ناکات،چونکە زۆربەی باتریەکانی ئەمڕۆ هەر لە کۆمپانیاوە تایم دراون.
5-باتری خستنە ساردکەرەوە بە مەبەستی درێژکردنەوەی تەمەنی باتریەکە:-
لەوانەیەک هەندێکتان سەریبسوڕمێت لەم کردەوە بەڵام ماوەیەک ئەوەندە بڵاو بوو ساردکەرەوەی هەر ماڵێکت بکردبایەتەوە ئەوا باتریت دەبینی لە ناویدا.
شایەنی باسە کە هەردوو کۆمپانیای Duracell  
وEnergizer( کە دوو کۆمپانیای هەرە گەورەن لە دروستکردنی باتری) سەبارەت بەم مەسەلەوە ڕایانگەیاند کە ئەو باتریانە وا دروست کراون کە لە پلەی گەرمی ژوردا بمێنێتەوە،وە بۆ،ئەوە دروست نەکراوە کە لە ژینگەیەکی سارد هەڵبگیرێت.

سەرچاوە عالم التقنیة

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە