ئامێرێکی 5$ی کە دەتوانێت کۆمپیوتەرەکەت هاک بکات

11/17/2016 11:32:00 ص
سامی كەمار
نوێترین كەرەستەی هاككردن لە لایەن سامی كەمارەوە بڵاوكرایەوە، و بەڕاستی تۆقێنەرە.
"Poison Tap” ئامێرێكی نوێی سامی كەمارە كە دەتوانیت لەماڵەوە ئامادەی كەیت، ئەم ئامێرە ڕێگە دەدات كە پشتەدەرگایەک لە کۆمپیوتەرێك دروست بكەیت لەماوەی یەک خولەكدا، تەنانەت كاتێک كۆمپیوتەرەكە قوفڵیشە.
ڕێگای دامەزراندنی پشتەدەرگاكە بەتەواوی شتێكی ناباو و نابلیمەتانەیە.
پۆیسن تابەكە هەڵدەسێت بە ئامانجگرتنی كاشی برۆسەری (Cache) كۆمپیوتەرەكە و كۆدە زیانبەخشەكان لەوێدا دادەمەزرێنێت.

ئاسایی، هاككەران برۆسەری قوربانیەكە دەكەنە ئامانج، بەڵام پۆیسن تاب بەگرتنی كاشی برۆسەرەكە وەكو ئامانج وادەكات كە ڕێگاكانی سەلامەتی و نەرمەكاڵاکانی دژەڤایرۆس تێپەڕكات.
پۆیسن تاب لەسەر microSDیەک دادەمەزێنرێت كە گرێدرابێت بە Raspberry Piیەكی پێنج دۆلارییەوە.

Raspberry Pi بریتیە لە كۆمپیوتەرێکی تاک بۆرد، واتە كۆمپیوتەرێكی بچوکی تەواوە كەلەسەر تەنها یەک بۆرد دامەزراوە.
هەركاتێک پۆیسن تابەکە گرێدرا بە كۆمپیوتەری ئامانجەوە، ئەوە وەکو Ethernet كاردەکات بۆ ئامێرێکی USB، و ڕێكخستنەکانی وا لە كۆمپیوتەرەكە دەكات هەڵبێت بە ناردنی هەموو هاتووچۆكردنێكی نێتۆرک بۆ ئامێرەكە، بەمەش هەموو نێتۆركەكە هایجاک دەكات.
لێرەوە، كوكی Cokie و سێشنەكانی بەناوەی siphones and stores هەموو بەشەكانی وێبسایتەكان داگیردەكات.
پۆیسن تابەكە دەستی دەگات بە ڕاوتەری ناوەكی كۆمپیوتەركە و بەمەش یارییەكە كۆتایی دێت.
هێرشكەرێک دەتوانێت لەدوورەوە كۆدی زیانبەخش بۆقوربانییەکە بنرێرێت لە ڕێگەی وێبەوە.
و لەكاتی دەركردنی ئامێری پۆسین تابەكە ئەوە پشتە دەرگاكە لەسەر كۆمپیوتەرەکە دەمێنێتەوە.

سامی كەمار هەستاویشە بە ئازادكردنی سەرچاوەی كۆدی پۆیسن تاب، بەمەش هەر هاككەرێك دەتوانێت بۆخۆی تاقیبكاتەوە.
ئامۆژگاری كەمار بۆ پاراستنی خۆت بریتیە لەوەی كۆمپیوتەرەكەت encrypt كردنی كۆمپیوتەرەكەت و خستنی لەباری Sleep، لەهەركاتێكدا لە شوێنێكی گشتی لێی دووركەوتیتەوە.
ئەو دەڵێت دەشتوانیت پۆرتی USB كۆمپیوتەرەكەت پڕكەیت لە چیمەنتۆ گەر بەكاریان ناهێنیت.

سەرچاوە: Gizmodo

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە