بلاکفڕایدەی چییە وە بۆ بەڕەش ناویان ناوە

11/25/2016 03:14:00 م

بلاکفڕایدەی یان هەینی ڕەش ئەگەر دەقاودەق لە ماناکەی بکۆڵینەوە،ئەو ڕۆژەیە کە دەکەوێتە دوای جەژنی سوپاسگوزاری( کە جەژنێکی نەتەوەییە)لە ئەمریکا وە زۆربەی جار دەکەوێتە کۆتایی مانگی یازدەی هەموو ساڵێک ئەم کاتە بە کاتی گونجاوی کڕینی دیاری بۆ جەژنی سەری ساڵ دادەنرێت. وە لەم ڕۆژەدا زۆربەی فرۆشگاکان داشکاندنی زۆر گەورە دەکەن،هەروەها دەرگای فرۆشگاکان ئەوەندە زوو دەکرێنەوە کە دەگاتە کاتژمێر 4ی بەیانی، ئەمەش بە هۆی ڕێژەی داشکاندنی زۆر بەرزەوەوە هەر لەبەر ئەوەیە کە زۆربەی خەڵکی لەو کاتەدا دیاری سەری ساڵ دەکڕن. 
تەنها فرۆشگاکان داشکاندن ناکەن لەو ڕۆژەدا 
 سایتە گەورەکانیش وەک amazon و ebay داشکاندنی زۆر  زۆر گەورە دەکەن. 

هۆکاری ناونانی بە ڕەش:-
هۆکاری ناونانی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەیەم لەو کاتەدا قەیرانی دارایی کەلێنێکی گەورەی لە باری ئابووری ئەمریکا دروست کردبوو، ئەمەش بوو بەهۆی کەڵەکەبوونی شتومەکەکان و کڕین و فرۆشتن لەو کاتەدا وەستا، بۆ ڕزگاربوون لەو کێشە گەورەیە ئەمریکا چەندین ڕێگای گرتەبەر لەوانەش داشکاندنی زۆر گەورە لەسەر شتومەکەکانیان بۆ ئەوەی بفرۆشرێن و کەڵەکە نەکەن، وە هەر بۆیە هەموو ساڵێک و لەم کاتەدا ئەم داشکاندنە دەکرێت جێگای ئاماژە پێکردنە کە جار بە جار ڕێژەی داشکاندن دەگاتە %90ی
کاڵاکە.وە هۆکاری ناونانی ئەم ڕۆژە بە ڕەش ناگەڕێتەوە بۆ رق و کینە، ئەم ناونانە یەکەم جار لەسەر زاری پۆلیسەکانی ویلایەتی فیلادیفیا وەرگیراوە، ئەمەش بە هۆی ئەو کۆبوونەوە زۆر گەورانەیە کە لە بەرامبەری فرۆشگاکان دەکرێن هەروەها بە هۆی قەرەباڵغی ڕێگاوبانەکان لەو ڕۆژەدا کە دەبێتە هۆی ئازاردانی ئەو پۆلیسانە

سەرچاوە Wikipedia

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە