لەم ماوەدا کۆمپانیای گوگڵ وەشانێکی نوێی لە 'Google Earth Timelapse'ی بڵاوکردەوە ئەم خزمەتگوزارییەش ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە سەر ڕووی زەوی ڕوو دەدەن ڕیکۆرد دەکات. واتە لە ساڵی 1984 تاکو 2016.
ئەم خزمەتگوزارییە سودێکی زۆری هەیە بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە لە بواری لێکۆڵینەوە لە دیاردەی پەنگخواردنەوەی گەرمی کار دەکەن وە بۆ زۆر کەسی تریش. ئەم خزمەتگوزارییە لە ساڵی 2013 بەردەست بوو.
وە بۆ بەردەست کردنی ئەم خزمەتگوزارییە گوگڵ پەنای بردە بەر هاریکاری USGS و NASA و ڕۆژنامەی TIME.
گەشەپێدەرەکانی گوگڵ زیاتر لە
3 کوالدریۆن( ملیۆن ملیار ) پیکسلیان ڕێک کردووە ئەمەش لە ڕێی 5 ملیۆن وێنە کە بە هۆی مانگە دەستکردەکان وێنە گیراون ئەمەش بوە هۆی دروستکردنی 33 وێنە کەهەر دانەیەکیان دەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵەکانی 1984 و2016،وە دەتوانی ئەو وێنانە ببینیت لە ڕێی سەردانکردنی سایتی Earth engine و Timelaps project کە ئەمەیان تایبەتە بە ڕۆژنامەی تایم.
سەرچاوە
سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە