ھۆکاری زوو دابەزینی شەحنی ئایفۆن ئاشکرا دەبێت

12/05/2016 12:21:00 ص


ماڵپەڕی (دەیلی ستار)ی بەریتانی، ڕاپۆرتێکی تەکنۆلۆژی بڵاو کردووەتەوە، تێیدا ھۆکاری زوو دابەزینی شەحنی مۆبایلی ئایفۆنی بۆ ڤێرژنی
نوێی سیستەمی IOS

ماوەیەکە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، ڤێرژنێکی نوێی سیستەمی IOSی بە ناوی (IOS 10.1.1) بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کردووە، ئێستاش ئەو کەسانەی سیستەمی مۆبایلەکەیان نوێ (Update) کردووەتەوە
، مۆبایلەکانیان زوو شەحنی دادەبەزێت، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی فرمانی نوێ لە ڤێرژنە نوێیەکاندا.

بۆ ئەوەی شەحنی ئایفۆنەکەت زوو دانەبەزێت، نابێت سیستەمی مۆبایلەکەت نوێ بکەیتەوە، پێویستە چاوەڕوان بیت، تا کۆمپانیای ئەپڵ ڤێرژنێکی دیکەی IOS بەردەست دەکات و ئەم کێشەیە، چارەسەر دەکات

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار