لە ئای ئۆ ئێس ١٠.٢ بترسە ئەگەر بەتەمای جەیلبرەیکیت

12/14/2016 08:50:00 م
ئای ئۆ ئێس 10.2 زۆر پارێزراوە وە زۆریش قورس دەبێت جەیلبرەیک کردنی!!

!لە ئای ئۆ ئێس 10.2 بترسە ئەگەر بەتەمای جەیلبرەیکیت


 ئەپڵ وەشان دوای وەشان زیاتر ئای ئۆ ئێس سەلامەت دەکات وە هەموو ئەو ڕێگایانە دادەخات کە هاککەرەکان پەنای بۆ دەبەن بۆ جەیلبرەیککردن، وە لەم ساڵانەی پێشتر هاککەرەکان ڕێگای نوێتریان گرتە بەر بۆ جەیلبرەیککردن، بەڵام بە پێی قسەی هاککەری بەناوبانگ Luca Todesco ئەپڵ لە وەشانی ئای ئۆ ئێس 10.2  ئاستی مەحاڵبوونی جەیلبرەیکی زۆر زۆر زیاتر کردە.


ئەی چارەسەر چیە؟ 
تاکە چارەسەر ئەوەیە کە دوربکەویتەوە لە وەشانی 10.2 هەر  وەک ئەوەی هاککەرەکە ئاماژەی پێ کرد،ئەمەش واتای ئەوە دەدات کە بەکارهێنەران لەسەر وەشانە کۆنەکان بمێننەوە وە ئەوانەی کە لەسەر وەشانی 10.1.1 پێویستە لەسەریان بەرگەی خێرا تەواوبوونی شەحن بگرن ئەگەر بە تەمای جەیلبرەیکن. 

ئایا جەیلبرەیک دەخرێتە ڕوو؟ 
لە ڕاستیدا قسەی ئەو هاککەرە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە جەیلبرەیک لەم ماوەدا دەخرێتە ڕوو بەڵکو تەنها گوتی کە وەشانی 10.2 پڕۆسەی جەیلبرەیککردن نزیکە مەحاڵ دەکات.

لە کۆتاییدا، ناتوانین کاتێکی دیاریکراو بۆ دەرچوونی جەیلبرەیک دابنێین بۆیە پێویستمان بە تۆزێک ئارام گرتنە تاکو جەیلبرەیک بەردەست دەبێت
سه‌رچاوه‌ : Arab apps

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە