ڤایرۆسی گولیگان چیە وە چۆن بزانم کە توشبوومە وە چۆنیەتی خۆپاراستن لێی

12/01/2016 04:43:00 م
 check point کە گروپێکی تایبەت بە سەلامەتین ڕایانگەیاندووە کە ڤایرۆسی ترسناک و مەترسیدار بڵاوبۆتەوە کە ناوی'gooligan'ە
ئەم ڤایرۆسەش هێرش دەکاتە سەر ئەو مۆبایلانەی کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن. 

وە ئەم ڤایرۆسەش توانیویەتی زیاتر لە یەک ملیۆن ئەکاونتی گوگڵ هاک بکات وە ئەم ڕێژەیەش لە زیاد بووندایە،کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بویت ئەوا ئەم ڤایرۆسە دەتوانێت دەست بەسەر ئەکاونتەکەت بگرێت و دەتوانێت ئەو وێنانە هاکک بکات کە لە 
 'google photos' سەیڤ کراوە بەهەمان شێوەش ئەو زانیارییانەی کە لە درایڤ سەیڤ کراوە
بە قسەی 'check point' ئەم ڤایرۆسە تەنها توشی وەشانەکانی جیللی بیین و کیتکات و لۆلیپۆپ دەبێت. وە 'check point' لەسەر سایتەکەیان Gooligan checker  یانداناوە کە ئەتوانیت بە نووسینی ئیمەیلەکەت بزانیت کە تووشی ئەم ڤایرۆسە بویتە یان نا. 

بۆ خۆپاراستن ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:-

1-مۆبایلەکەت ئەپدەیت بکە بۆ نوێترین وەشان
 2-دوربکەوە لە داگرتنی بەرنامە تەنها لە پلەیستۆر نەبێت. 
 3-ئەو لینکانە مەکەرەوە کە متمانەی تەواوت پێیان نیە



بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە