یارییەکی فرەفرەیاریزان بۆ مۆبایل Mini Militia

12/22/2016 12:20:00 م
ئایکۆنی یارییەکە
بانەری یارییەکە

یاریی Doodle Army 2: Mini Militia، یارییەکە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، ئەم یارییە یەکێکە لە خۆشترین یارییەکان کە لەیەک کاتدا زۆرترین هاوڕێ دەتوانن چێژی لێ ببینن. یارییەکە یارییەکی جەنگییە، گرافیکێکی سادەی هەیە. جۆراوجۆرییەتییەکی زۆری تێدایە لە ڕووی چەکەوە و، هەموو سەربازەکان گازێک لەژێر پێیاندایە کە دەتوانن بۆ ماوەیەک پێی بفڕن.

یارییەکە جگە لەوەی کە دەکرێت ئۆنلاین بێت، کە یاریزان دەتوانێت لەگەڵ یارییزانی دیکەی جیهانی بجەنگێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت یارییەکی لۆکاڵ ڕێک بخەیت کە هەموو هاوڕێیانت بەیەکەوە دەجەنگێن. بەگشتی ئامانجت لە یارییەکە بریتیە لە کەمترین کوژران و زۆرترین کوشتن.

گەر خۆت سیستمی ئای ئۆ ئێس بەکاردێنیت و لەگەڵ کەسێک یاریدەکەیت کە سیستمی ئەندرۆیدە، ئەوە لەسەر سیستمی ئەندرۆیدەکە هۆتسپۆتێک بخە کار و، بەکارهێنەری iOS (یان ئەندرۆیدەکانی تر) بە wifi کۆنێکتی ئەو هێڵە بکە. دواتر بەشی Multi player هەڵبژێرن، کە دووجۆر پێشبڕکێی تێدایە، Survival کە لەگەڵ هاوڕێیانت و کۆمپیوتەر دەجەنگیت و، بەشی Death Match کە لەگەڵ هاوڕێیانت دەتوانیت چەند تیمێک دروست بکەن و دژی یەکتری بجەنگن.

ئەگەریش هەردووکتان سیستمی iOS بەکاردێنن ئەوە لە ڕێگەی Bluetooth‌ـەوە بەیەکەوە ببەسترێن.

وریابە کە بازووکەت بەکارهێنا خۆت نەکوژیت!
  • سکرین شووتەکان:


    • داگرتن:

بۆ سیستمی ئەندرۆید:
بۆ iOS:

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە