تایبەتمەندییەکانی وەشانی 10.2ی ئای ئۆ ئێس

12/14/2016 10:11:00 ص
دوبارە ئەپڵ وەشانێکی نوێ دەنێرێت کە چارەسەری هەندێک کێشە دەکات وە لە هەمان کاتدا تایبەتمەندی نوێ زیاد دەکات ئەمانەش تایبەتمەندییەکان:-

EMOJI
*زیاد کردنی زیاتر لە 100 ئیمۆجی بۆ تەختەکلیل. 
*چاککردن و تازەکردنەوەی هەندێک لە ئیمۆجیەکان

وێنە و کامێرا:
*باشترکردنی تایبەتمەندی  live photos. 
*خێراکردنی وێنە گرتن.  
*باشترکردنی ناسینەوەی دەموچاو 
*چارەسەرکردنی کێشەی نەتوانینی دروستکردنی میمۆری لە screenshot(واتە وێنەگرتنی شاشەکە)
*چارەسەرکردنی هەندێک کێشە لە کاتی نزیککردن لە کامێرای ئایفۆن 7

بەرنامەی i message:
*زیادکردنی شێوازی دڵ و ئاهەنگ گێڕان 
*چارەسەرکردنی کێشەی دەرنەکەوتنی تەختەکلیل لەناو بەرنامەکەدا 

پاڵپشتی زیاتر بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێی تایبەتمەندی Accessibility :
*یارمەتی زیاتر بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت. 
*پاڵپشتی زمانی BraillePen14 بۆ تایبەتمەندی VoiceOver‬. 
*چاککردنی کێشەی نەتوانینی ڕێکخستنی ئۆپشن لە لیستی VoiceOver.
*چاککردنی کێشەی نەتوانینی بەکارهێنانی siri لەگەڵ تایبەتمەندی VoiceOver. 

بەرنامەی Music:
*باشترکردنی گۆڕینی هەڕەمەکی( واتە تێکەڵ کردنی گۆرانیەکان)لە بەرنامەکەدا. 
*زیاد کردنی 

بەرنامەي news( لە هەندێک وڵات کاردەکات):
*زیادکردنی بەش تۆمارکراوەکان. 
*ئەو هەواڵانەی کە پارەی پێ دراوە لە بەشێکی تایبەت پیشاندەدرێت. 
*ئاسانکاردنی گۆڕین لە نێوان هەواڵەکان ئەوەش لە ڕێگای جوڵانەوەی پەنجەت بۆ لای چەپ. 

بەرنامەی TV( تەنها لە ئەمریکا کاردەکات)
*بەکارهێنانی Up next بۆ تەماشاکردنی ئەو فیلم و زنجیرانە کە بۆ ماوەیەکی کاتی وازت هێناوە لە تەماشاکردنی ئەمەش بۆ بەردەوام بوون لە تەماشاکردنی لەو شوێنەی کە وازت لێ هێناوە. 
*پێشنیارکردنی فیلم و زنجیرەکان لە بەشی Watch now. 

چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی گشتی
*باشترکردنی پەیوەندی بلوتوز 
*چارەسەرکردنی پیشان نەدانی پەیوەندییە لە دەست دەرچووەکانی بەرنامەی فەیس تایم
 *چارەسەر کردنی هەندێک کێشەی لە وێبگەڕی سەفاری




بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە