دابەزاندنی ڤیدیۆ لە ئایفۆن

12/25/2016 12:33:00 م

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەکان کێشەی داگرتنی ڤیدیۆیان هەیە، چونکە هەموو ئەو بەرنامانە لە ستۆرەکان دەسڕدرێنەوە کە هەڵدەستێت بە داگرتنی ڤیدیۆی YouTube، کێشەکە بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن گەورەترە، چونکە زۆر ئاسان نیە کە لەدەرەوەی ئاپستۆر بەرنامە دابگریت.
بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن بەرنامەنی Snaptube لێرەوە داگرن.

ئێمە لەم بابەتەدا، دوو چارەسەرمان داناوە بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن، کە یارمەتییان دەدات ڤیدیۆی یوتیوب داگرن.

ڕێگای یەکەم:

یەکێک لەو بەرنامانەی کە دەتوانیت ڤیدیۆی هەر سایتێک بە یوتیوبیشەوە، دابگریت بەرنامەی Turbo DLە، ئەم بەرنامەیە تا ئێستەش لە ئەپستۆر نەسڕاوەتەوە، چونکە بە ڕێگەیەک فێل لە ئاپستۆر دەکات کە لە پێداچوونەوەکان دەربازی دەبێت. کێشەی ئەم بەرنامە ئەوەیە کە ڕیکلامی زۆر لەسەرە، بەڵام دەکرێت ئەم ڕیکلامانە لە ڕێگەی بەرنامەی Adblock Wifi لاببرێت. هەر کە ڤیدیۆیەکت کردەوە.

ئەمەش لینکی داگرتنی  Turbo Dl:

تایبەتمەندییکانی بەرنامەکە:

  • داگرتنی ڤیدیۆ لەهەر سایتێک، بە یوتیوبیشەوە.
  • هەر ڤیدیۆیەکت کردەوە خۆی داوات لێدەکات ئایە دەتەوێت دایبگریت.
  • دەتوانێت ڤیدیۆ لە background ئیش پێبکات، واتە بە قفڵ کردنی مۆبایلەکەت، یان کردنەوە بەرنامەیەکی تر ئەوە ڤیدیۆکە هەر بەردەوام دەبێت و ناوەستێت.
  • دەتوانێت فایلی ڤیدیۆکان بگۆڕێت بۆ فایلی دەنگی m4a.
  • دەتوانیت ڤیدیۆ و وێنەکان خەزن بکەیتە بەشی photos.
  • Wifi Drive هەیە، واتە دەتوانێت لە ڕێگەی وایفایەوە، فایل و ڤیدیۆ بگوازیتەوە لە نێوان مۆبایل یان کۆمپیوتەردا.

لابردنی ڕێکلامەکان:

سەرەتا ئەمە لینکی داگرتنی Adblock Wifiیە لە ئاپستۆر:
دوای ئەوەی کە بەرنامەکەت داگرت بیکەوە، پاشان بچۆ سەر ئەم بەشە:
کلیک بکە لەسەر ئەو لینکە بۆ کۆپی کردنی، دواتر بچۆ سەر بەشی وایفایی مۆبایلەکەت لە Settings:
کلیک بکە لە بۆ ئەو خەتەی کە کۆنێکتی بویت:
لەخوارەوە، لەبەشی HTTP PROXY، Autoهەڵبژێرە، و لینکەکە لە خانەی URL پەیست بکە.
بەمەش هەر کاتێک بەرنامەکەت کردەوە ڕێکلامەکان هیچیان دەرناکەون.
گەر لە خەتێکی نوێ کۆنێکت بویت، پێویستە ئەو هەنگاوانە هەمووی دووبارە کەیتەوە.

ڕێگای دووەم:

بەرنامەی Documents یەکێکە لە بەرنامە نایابەکان بۆ بەڕێوەبردنی فایل و دۆکیومێنتەکانت، هەروەها ڤیدیۆش، بەرنامەکە وێبگەڕێکی لەگەڵە و دەتوانیت دابەزاندنی پێ بکەیت، کە فایلەکە لە بەرنامەکە خۆیدا دادەنرێت. تۆ لەڕێگەی سایتی http://youtubemultidownloader.com/ەوە دەتوانیت هەر ڤیدیۆیەکی یوتیوب دابگریت بەبێ کێشە، بۆ ئەوەی ئەم کارەش بکەیت، هەر ڤیدیۆیەکی یوتیوبت کردەوە، ئەوە لەلینکی ڤیدیۆکە، لەجێگەی youtube.com، ئەوە بیکە بە youtube1s.com، واتە 1s لەدوای youtube دابنێ، بەمەش دەتگوازێتەوە بۆ ئەو سایتە کە دەتوانیت ڤیدیۆکە بەکوالێتی جیاواز دابگریت و، تەنانەت دەتوانیت بە mp3یش دابیگریت.
دەتوانیت سایستی 10youtube.comیش بەکاربهێنیت، بۆ داگرتنی ڤیدیۆ، بەڵام ئەمیان ڕێکلامی زۆر لەسەرە.
دواتر کە ڤیدیۆکەت داگرت، دەتوانیت لە ڕێگەی بەرنامەی Document سەیری ڤیدیۆکان بکەیت و، بەرنامەکە توانای ئەوەشی هەیە کە ڤیدیۆ لە Background ئیش پێ بکات.

لینکی داگرتنی بەرنامەکە لە ئاپستۆر:




بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە