لابردنی ئایکلۆد لەسەر ئایفۆن و ئایپاد!

12/03/2016 06:43:00 م

هەندێک کەس لەدوای کڕینی ئایفۆنێک یان ئایپادێکی بەکارهێنراو، هەڵناسن بە لادانی ئەکاونتی کەسی پێشو لە بەشی ئایکلۆدی مۆبایلەکە، یان لەوانەیە تێپەڕوشەی ئەکاونتەکەیان لەبیر چووبێت، بەمەش لەهەر کاتێک وەشانی iOS بەرز دەکرێتەوە، یان Find My iPhone دەخرێتە کار، ئەوە لەسەر ئایفۆنەکە Activation Lock Screen چالاک دەبێت، بەمەش خاوەنی ئایفۆنەکە بەهیچ جۆرێک توانای بەکارهێنانی ئایفۆنەکەی نیە بەشێوەیەکی ئاسایی تاکو پاسۆردی ئەو ئەپڵ ئایدییە نەزانێت، زۆر جار ئەم کێشەیە لە ڕێگەی سێرڤەرەوە چاک دەکرێت کە پارەیەکی زۆری تێدەچێت، و ئەو ڕیگەیانەی کە بۆ لابردنی ئەم سکرینە هەیە زۆر دەگمەن سەرکەوتوو دەبن.

بەڵام Hemanth Joseph لە vulnerability0lab ەوە، ڕێگەیەکی زۆر ئاسانی دۆزییەوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، ئەویش لە ڕێگەی local buffer overflowەوە، ئەو هەستاوە بە کڕینی ئایپادێک لە ebay، بەڵام دەرکەوت کە خەڵەتێنراوە چونکە ئەو ئایپادە Activation Lock Screenی لەسەرە -واتە ئایکلۆدی لەسەرە-، دیارە ئەو دەزانێت کە هیچ ڕیەگەیەک نیە بۆ پەیوەندی کردن بە بەکارهێنەری پێشووەوە و هیچ ڕێگەیەک نیە بۆ لابردنی ئەمە.

ئەو بیرۆکەیەکی بەمێشکدا هات، ئەویش بە لابردنی ئەم سکرینە لەڕێگەی overflowەوەوە.
overflow (لێڕژان): واتە میمۆری مۆبایلەکە یان هەر ئامێرێکی دیکەی تری دیجیتاڵی، توانای هەڵگرتنی ئەو بڕە زانیارییەی نیە کە پێی دراوە، بەمەش تووشی جامکردن و تێکچوون دەبێت.

بەڵام تۆ بڵێی چی شتێک هەبێت کە وا بکات ئەم overflowوە ڕووبدات؟!

 لەکاتێکدا ئایکلۆد دێتە سەر مۆبایلەکەت، داوا دەکات کە مۆبایلەکەت ببەستیت بە هێڵێکی wifiەوە، تۆ دەتوانی وایفایی شاراوە هەڵبژێریت ئەویش بە کلیک کردن لەسەر Choose another network، کە بەم شێوەیە لەسەر ئایپاد:
لەبەشی Security، WPA2 هەڵبژێرە، چونکە ئەمەیان هیچ سنوورێک نیە بۆ ئەو نووسینەی داخڵی دەکەیت.
لەبەشی username یان password بە ئارەزووی خۆت نووسین بکە، کەئەمەش ڕێگەیەکی نایابە بۆ دروست کردنی overflow.
لەوانەیە دوای ماوەیەک لە نووسین ئایپادەکە جام بکات لە جیاتی ئەوەی ئایکلۆدەکە لا بچێت، و کاتێکیش دەست بنێت بە Homeدا ئەوە دەتگەڕێنێتەوە بۆ سەرەتا.
تاکە ڕێگە بۆ چارەسەر کردنی ئەمە بریتیە لە Smart Case.
کاتێک ئایپادێک قوفڵ دەکرێت لە ڕێگەی Smart Caseەوە و دووبارە دەکرێتەوە، ئەوە دەتگەڕێنێتەوە بۆ سکرینی پێشوو، واتە دووبارە داواکارییەکە دەنێردرێتەوە.
بۆیە کاتێک کە ئایپادەکە جام دەکات ئەوە سمارت کەیسەکە دابخە و بیکەوە، دەبینی دوای چەند هەوڵدانێک، ئایکلۆدەکە لادەچێت و کێشەکەت چارەسەر دەبێت!

ئەمەش کردارەکە بە ڤیدیۆ:



ئەو ئایپادەی کە ئەمەی لەسەر تاقیکراوەتەوە iOS 10.1 لەسەر بووە، و دەکرێت هەمان شت لەسەر ئایفۆنیش تاقیبکرێتەوە.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە