DNS Server چییە و بۆچی بەکاردێت؟

12/06/2016 03:11:00 م

زۆرجار گوێمان لە وشەی dns دەبێت و بەکاریدەهێنین بەڵام زۆربەمان نازانین مانای چییە و بۆچی باشە.
dns کورتکراوەی "domain name system"ە ، سەرەتا نمونەیەکی سادەتان بۆ دەهێنمەوە بۆ ئەوەی باشتر لە واتاکەی تێبگەن.
وەک دەزانین کۆمپیوتەرکانمان ئەو زمانە نازانن کە ئێمە دەیزانین یاخود کۆمپیوتەر زمانی تایبەتی بەخۆی هەیە ،کەکاتێک لە براوسەرەکەمان بۆ نمونە دەنووسین www.google.com ئەوا براوسەرەکە یاخود کۆمپیوتەرەکە لێی تێناگا! بەڵکو ناوی سایتەکە تەرجومە دەکات بۆ ناونیشانێکی ئایپی تایبەت بە وێبسایتەکە وە هەموو ئەم ناونیشان و دۆمەینانە خەزن کراوە لە "dns server".

کاتێک ناوەی وێبسایتێک لە براوسەرەکەت دەنووسیت ئەوا سیستەمەکەت ناوەکە دەنێرێت بۆ ناونیشانی سێرڤەری dnsەکە کە خەزنکراوە لە ناو سیستەمەکەی و پاشان ناونیشانی ئایپی سایتەکە دەبات و سیستەمەکە بەرەو ناونیشانی ئایپی سایتەکە دەڕوا و سایتەکە لە براوسەرەکەت دەردەکەوێت.

ئەوە سەیرە کە ئەم هەموو شتە لە کەمتر لەیەک چرکە ڕوودەدات کە ئێمە هەستی پێناکەین. ناونیشانی ئایپی گرنگە بۆ سەردان کردنی  وێبسایتەکان ، ناوی وێبسایتەکان تەنها ئاسانکردنە بۆ بەکارهێنەر کە سەردانی وێبسایتەکان بکات ،     بەبێ هەبوونی "dns server" زۆر زۆر ئەستەم بوو چونکە دەبوایە ئایپی هەموو وێبسایتێکت بزانیایە بۆ سەردانکردنیان.

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە