سامسۆنگ نۆت ٧ لە ئەمریکاش دەکوژێت

12/09/2016 11:35:00 م

ئەگەر هێشتا هەندێک کەس سامسۆنگ گالاکسی نۆت ٧ هەڵدەگرن و مەترسی تەقینەوەی پشتگوێ دەخەن، ئەوە چیتر ناتوانن بەردەوامبن، چونکە وا بڕوات بەتەواوی بێکەڵک دەبێت. سامسۆنگ ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێ بۆ نۆت حەوت لە ئەمریکا دەوەشێنێت کە وا دەکات مۆبایلەکە شەحن نەکات.

ئەمەش لەدوای مانگێک لەوەوەدێت کە هەستا بە هێنانی وەشانێک کە وای لە مۆبایلەکە دەکرد زیاد لە ٦٠٪ شەحن نەکات، و دوای دوو مانگیشە لە تەواوی وەستانی بەرهەمهێنانی نۆت حەوت لە لایەن سامسۆنگەوە.

لەماوەی ئەم چەند مانگەشدا، سامسۆنگ هاندەری دارایی خستووەتە بەردەستی بەکارهێنەران بۆ هێنانەوەی نۆت حەوت یان گۆڕینەوەی.
لەوانە: سامسۆنگ ١٠٠$ دەدات بەهەرکەسێک کە نۆت ٧ بەهەر مۆبایلێکی دیکەی سامسۆنگ بگۆڕێتەوە.
تەنانەت لە هەندێک وڵاتدا، هەندێک وەشانی بڵاوکردووەتەوە کە وای لە مۆبایلەکە کردووە بێسوود بێت. وەک بلۆککردنی وایفای یان تەلەفونکردن. بەڵام سەرەڕای ئەمەش چەندین کەس هەن کە هێشتا ئامادەنین کە مۆبایلەکانیان بگەڕێننەوە.

من خۆم کۆمێنتی چەند بەکارهێنەرێکی نۆت حەوتم بینیەوە کە تەقینەوەی مۆبایلەکەیان بە دەنگۆ وەسف کردووە، و مۆبایلەکەیان ئەوەندە بە دڵە کە ئامادە نین بیگۆڕنەوە!

سەرچاوە: Gizmodo 

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە