جه‌یلبریک بڵاوکرایه‌وه‌ به‌ڵام ئایا سودی لێ ئه‌بینم؟!

12/22/2016 01:23:00 م
ئه‌مڕۆ هه‌واڵێکی خۆشمان پێیە وه‌ دانه‌یه‌کی ناخۆشیشمان پێیه‌،به‌ڵام هه‌واله‌ ناخۆشه‌کان کاتیان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگۆردرێن بۆ هه‌واڵی خۆشتر،باسی ئه‌مڕۆشمان له‌سه‌ر جه‌یلبریکه‌ که‌ ئێستا به‌ شێوه‌یه‌کی بێتا( تاقیکاری ) به‌رده‌سته فه‌رمون ئێوه‌و بابه‌ته‌که‌:-




وه‌ک له‌ سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێکرد که‌ جه‌یلبریک به‌ شێوه‌یه‌کی تاقیکاری به‌رده‌سته‌، به‌ڵام جیاواز لە جاران چونکە ئێستا به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌واو ناتوانیت سودی لێ وەربگریت وه‌ بۆ زۆربەی ئامێره‌کان به‌رده‌ست نیه‌، به‌ڵام چاوڕێ ده‌کرێت له‌ ماوه‌یه‌کی نزیکدا به‌رده‌ست بێت.

ئه‌مانه‌ش هه‌ندێک تێبینی له‌سه‌ری:-

 زۆر گرانه بەکارهێنانی:واته یه‌کێک که‌ گه‌شه‌پێده‌ر نه‌بێت ناتوانێت سودی لێ وەربگریت، هەروەها ئەزموونێکی زۆری ده‌وێت له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کۆده‌کان.

ئه‌م جه‌یلبریکه‌ toolی نیه‌:واته تاکو ئێستا به‌رنامه‌یه‌ک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسان دایبگرێت.

پاڵپشتی هه‌موو ئامێرەکان ناکات:ئه‌م جه‌یلبریکه‌ ته‌نها پاڵپشتی ئایفۆن 7 و ئایفۆن 6S و ئایپاد پڕۆ ده‌کات.

پاڵپشتی هه‌موو وه‌شانه‌کان ناکات:ئه‌م جه‌یلبریکه‌ ته‌نها پاڵپشتی وه‌شانی ئای ئۆ ئێس  10.1 و 10.1.1 ده‌کات بەڵام پاڵپشتی وه‌شانی 10.2 ناکات.

به‌ کورتی ئه‌م جه‌یلبریکه‌ له‌ ماوه‌ی تاقیکاریه‌ وه‌ به‌کارهێ ‌نه‌ری ئاسایی سودی لێنابینێت


ئایا ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی نزیکدا  toolی جه‌یلبریک به‌رده‌ست بێت(واته بۆ هەموو بەکارهێنەران)؟

ئه‌مه‌ پرسیاره‌ گرنگه‌که‌یه‌ هه‌واڵ و خاڵه‌کانی پێشتر ئه‌وه‌نده‌ ناخۆشه‌ وا له‌م جه‌یلبریکه‌ ده‌کات حاشا له‌ ناوی جه‌یلبریک بکات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ زۆربەی ئامێره‌کان به‌رده‌ست نیه‌،له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک له‌ گروپه‌ به‌ناوبانگه‌کان وه‌ک pangu و taig به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی  هه‌لی داگرتنی جه‌یلبریک بۆ خه‌ڵکی بڕه‌خسێنن،به‌ سوود وەرگرتن لەم جه‌یلبریکه‌ به‌ڵام که‌ی؟! که‌س نازانێت له‌ کۆتاییدا ئاماژە به‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌که‌ر جه‌یلبریکت ئه‌وێت ئه‌وا به‌ هیچ شێوەیەک وه‌شانه‌که‌ت نوێ مه‌که‌ره‌وه‌ بۆ 10.2.

سه‌رچاوه‌:Arab apps

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە