وه‌شانی 10.2ی ئای ئۆ ئێس کێشه‌کانی باتری زۆر زیاتر ده‌کات!

12/24/2016 01:16:00 م

زۆرێک لە به‌کار‌هێنه‌رانی ئامێرەکانی ئایفۆن توشی کێشه‌ی زوو تەواوبونی شه‌حنی مۆبایله‌کانیان بوونه‌، ئه‌م کێشه‌ش له‌ وه‌شانی 10.1.1 دەستیپێکرد ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی چاوه‌ڕێکردن بۆ وه‌شانی 10.2 که‌ گوایە ئەم کێشەیە چارەسەر بکات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وه‌شانی 10.2 بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کێشەکه‌ زۆر خراپتر ببێت.


کێشەی باتری مۆبایله‌‌کانی ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ نوێکردنەوەی وه‌شانی ئای ئۆ ئێس 10 سه‌ریهه‌ڵدا ، ئه‌م کێشانه‌ش خێرا تەواوبونی شه‌حن، یاخود کوژاندنەوەی مۆبایله‌که‌ کاتێک ڕێژەی شه‌حن ده‌گاته‌ ٪30 ، یاخود زیادنه‌کردنی  ڕێژەی شه‌حن، جاربه‌جاریش ڕێژه‌ی شه‌حن له‌ ٪30 یه‌وه‌ بازده‌دات بۆ ٪1 وه‌ کاتێک ئه‌یکه‌ی به‌ شاحینه‌که‌وه‌ به‌ هیچ شێوەیەک شه‌حنی زیاد ناکات.

ته‌نها چارەسەریش ئه‌وه‌یه‌ که‌ بەکارهێنه‌ران چاوەڕێی وەشانێکی نوێتری ئه‌پڵ بکه‌ن،جێگای ئاماژە پێ‌کردنیشه‌ که‌ پێش چه‌ند ڕۆژێک ئه‌پڵ وه‌شانی 10.2.1بێتای خستووەتە ڕوو که‌ چاره‌سه‌ری چه‌ند کێشه‌یه‌ک ده‌کات له‌وانه‌ش کێشه‌ی باتریه‌که‌یه‌.

تێبینی: مەرج نییە هەموو بەکارهێنەرانه‌ توشی ئه‌و کێشانه‌ ببن.

سه‌رچاوه‌ : Arab apps

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە