ئەپێکی شاراوەی ئایفۆن

12/20/2016 09:54:00 م

ئەپی (یان تایبەتمەنی) Markup  لە ئایفۆندا لە دوای iOS 10 زیادکرا، بەکاردێت بۆ دەستکاری کردنی وێنەکانی بەشی photo، کە دەتوانیت نووسین لەسەر وێنە دابنێت، هێل بکێشیت لەسەر وێنەکە و بەشێک لە وێنەکەش گەورە بکەیت. یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانیش بریتیە لە دانانی ئیمۆجی لەسەر دەمووچاو کە لە بەشی نوسین زیاد دەکرێت. 
بابەت: ئایە ئیمۆجی لەسەر دەمووچاو لادەبرێت؟
 بەڵام لەبەر ئەوەی بەشێوەی ئەپێکی سەربەخۆ لە Home Screen نیە، بۆیە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن لێی ئاگەدار نین.

  • چۆنیەتی کردنەوە و بەکارهێنانی
سەرەتا لە بەشی photo بچۆ سەر ئەو وێنەی کە دەتەوێت دەست کاری بکەیت:
پاشان کلیک بکە لە بۆ کردنەوەی بەشی دەستکارییکردنی وێنە (Edit):


پاشان کلیک بکە لە  بۆ کردنەوەی ئەو ئەپانەی کە پشتگیری لە دەستکاری کردنی وێنە دەکەن:
لەکۆتاییدا Markup هەڵبژێرە بۆ کردنەوەی ئەو بەشەی دەمانەوێت:
دەبینیت لە بەشی خوارەوە چەند هەڵبژاردەیەکمان هەیە:
 بەکاردێت بۆ کێشانی هێلی ڕاست و لار لەسەر وێنەکە.
 بەکاردێت بۆ گەورەکردنی بەشێکی دیارییکراو لە وێنەکە.
 بۆ زیادکردنی نوسین و ئیمۆجی بۆ وێنەکە.
 بۆ دیارییکردنی ئەو ڕەنگەی کاری پێدەکەیت.
 ئەمەش قەبارە دیارییدەکات.

ئێستەش بۆ ئەوە کە ئیمۆجییەک بۆ وێنەکە زیاد بکەیت، بەشی نوسینەکە هەڵبژێرە، کە ڕاستەوخۆ "Text" بۆ وێنەکە زیاد دەبیت، کلیکی لی بکە دەبینیت Delete, Edit و Duplicate دەردەکەوێت، بۆ گۆڕینی نوسینەکە Edit هەڵبژێرە:

کە دەتوانیت لەجێگەی نوسینەکە ئەو ئیمۆجیەی دەتەوێت دایبنێیت. لێرەدا  بەکاربێنە بۆ گۆڕینی قەبارەی نوسینەکە بۆ قەبارەی ویستراوە:
دوای گونجاندنی ئیمۆجییەکە لە ڕووی قەبارە و ئاراستەوە، Done بکە بۆ پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان:
هەر پرسیارێک یان کێشەیەکت هەبوو، دوودڵ مەبە لە نووسینی سەرنجێک لەسەر بابەتەکە.


بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە