خۆپاراستن لە هاکێکی مناڵانە!

12/10/2016 12:19:00 م
هاککردن کارێکی نائەخلاقییە، بەڵام لەبەرئەوەی کەسی هاکەر تەنها ئامانجی هاککردنی قوربانیەکەیەتی ئەوە هەموو ڕێگەیەک دەگرێتەبەر بۆ گەشتن بە ئامانجەکەی، تەنانەت گەر ئەو ڕیگەیەش "عەیب" بێت.
جۆرە هاکێک هەیە پێی دەگوترێت Phishing، کە لە وشەی fishingــەوە هاتووە بەمانای ماسی گرتن یان ڕاوە ماسی دێت، لەم جۆرە هاکەدا هاکەر هەڵدەستێت بە دروستکردنی پەڕەیەکی تەزویر، بۆنموونە ویستی فەیسبووکێک هاک بکات، ئەوە پەڕەیەکی وەک فەیسبووک دروست دەکات، کاتێک بەکارهێنەرێکی نەشارەزا لینکەکە دەکاتەوە، و وا دەزانێت فەیسبووکە، بۆیە پاسۆرد و ئەیمەیڵی خۆی دەنوسێت، هەر بە ئینتەرکردن ڕاستەوخۆ ئیمەیڵ و پاسۆرد دەنێردرێت بۆ هاکەر و کەسەکە هاک دەکرێت، بۆ نموونە سەیری ئەم وێنەی خوارەوە بکە:
دەبینین هەمان شێوەی فەیسبووکی هەیە، تەنها یەک شتی لە فەیسبووک جیاوازە -کە ئەو شتەش هەرگیز هاک ناکرێت-، ئەویش بریتیە لە ناونیشانی وێب سایتەکە، ئەگەر دیقەت بدەیت لینکی سایتەکە facelock.com‌ـە نەک facebook.com، واتە تۆ بەمەوە دەتوانیت بزانێت سایتەکە فەیسبووکە یان نا.
لەوانەیە فەیسبووک چەند ناونیشانێکی جیاواز بەکاربهێنێت کە هەموویان دروستن، لەوانە:
www.facebook.com, www.fb.com, m.facebook.com, web.facebook.com
 پاشکۆکانی پێشەوە گرنگ نین، تەنها بەشی کۆتایی گرنگە واتە:fb.com و facebook.com، ئەوانی تر تەنها بۆ مۆبایل و دیسکتۆپ بەکاردێت.
بۆ کەسێک کە بە بەردەوامی دەچێتە سەر فەیسبوک لەوانەیە هەموو جارێک دەقەتی ئەوە نەدات ئایە لینکەکە دروستە یان نا، ڕێگەیەکی تر بۆ ئەوە هەر کاتێک چویتە سەر فەیسبووک بزانیت لینکی دروستە یان نا بریتیە لە بڕوانامە، بەڵی لە ڕاستیدا لە جیهانی وێبدا بڕوانامە هەیە، بەگشتی سایتێکی وەک فەیسبووک بۆ ئەوە بەکارهێنەرانی بپارێزێت لە هاککردن و توشبوون بە ڤایرۆس، پێویستە بڕوانامەی SSL بەکاردەهێنێت، ئەم بڕوانامەیە بەکارهێنەر دڵنیا دەکاتەوە کە پێکهاتەی ئەو سایتەی کە بەکاری دەهێنێت لە ناونیشانی دروستەوە هاتووە، واتە لە فەیسبووک خۆیەوە هاتووە.
تۆ کاتێک دەچیتە سەر سایتێکی باوەڕپێکراو کە بڕوانامەی هەبێت ئەوە لە شوێنی ناونیشانی وێبگەڕەکەت browser، نیشانەی قوفڵێک دەردەچێت کە دڵنیات دەکاتەوە کە ئەم سایتە دروستە یان نا، وەک لەم وێنە دیارە کە لە وێبگەڕی کرۆم چۆنە:
لە وێبگەڕەکانی تریش هەر نیشانەی قوفڵێکە، تەنها شێوەکەی جیاوازە، بۆ نمونە لە سەفاری ئایفۆن بەم شێوەیە:

نموونەیەک لە هاکەکە:

ماوەیەک پێش ئێستە کەسێکی نزیکم پێی وتم کە فەیسبووکەکەی هاک کراوە، منیش پێم سەیر بوو، چونکە ئەو مۆبایل بەکاردێنێت، بەشێوەیەکی گشتی مۆبایلە هۆشمەندەکان زۆر لەوە سەلامەتترن کە بە ئاسانی هاکبکرێت، لەدوای ئەوە پرسیارم لێکرد دەرکەوت کە چووەتە سەر پەڕەی تەزویر و لەوڕێگەیەوە هاککراوە.
بەگشتی تەنها کەسی نەشارەزا بەم ڕێگەیە هاک دەکرێت، ئەم هاکە بۆ کەسی شارەزا زۆر ڕوونە، تەنانەت لای هاکەران ئەم جۆرە هاکە شتێکی مناڵانە و عەیبەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ڕێگەیە سەدان و هەزاران کەس توشدەکات.
ئەو لە ڕێگەی نامەی مەسنجەرەوە لینکەکەی بۆ هاتبوو، ئەمە شێوەی نامەکە بوو:
هەربەڕوونی دیارە کە لینکەکە فەیسبووک نیە، بەڵام کە کردوویەتیەوە ئەم پەڕە تەزویرەی بۆ هێناوە:
هەر بەو شێوەیەی کە وتمان نە لینکەکە فەیسبووکە نە خاوەنی SSLــە، بەڵام لەبەرئەوەی شێوەی پاڕەکە لە فەیسبووک دەچێت بەئاسانی کەسی نەشارەزا تێدەکەوێت.

لەجاری داهاتووە گەر لینکت بۆ هات تەنانەت لەلایەن کەسانی نزیکەوە، ئەوە پێشتر دڵنیابە کە هاک نیە، لەوانەیە ئەویش هاککرابێت و ئەژمارەکەی لەژێردەستی هاکەرکە بێت.



بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە