پێش ماوه‌یه‌ک ڤیدیۆیه‌ک بڵاوبوه‌وه که مۆبایله‌کانی ئه‌پڵی خاو ده‌کرده‌وه، وه بۆ ئه‌مڕۆش نامه‌یه‌که که به‌ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌ی مه‌سج تێک ده‌دات.
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی خوێندته‌وه له‌سه‌رێ ڕاسته نامه‌که به‌ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌ی مه‌سج تێک ده‌دات ئه‌م تێکدانه‌ش له ڕێی نامهیهکهوهیه که ریستارتکردنی مۆبایلیش چاکی ناکات ئه‌م ڕێگایه‌ش له‌سه‌ر ئایفۆن (5 و 5S و 5C و 6 و 6S و 7 که هه‌ندێکیان وه‌شانی ئای ئۆ ئێس8 و 9ی له‌سه‌ر بووه وه هه‌ندێکیان وه‌شانی ئای ئۆ ئێس 10) تاقیکراوه‌ته‌وه وه له‌سه‌ر هه‌مویان کاری کردووە واته به‌رنامه‌ی مه‌سجی هه‌موو ئه‌و مۆبایلانه‌ی تێکداوه.
باش ئه‌ی چی بنێرم تاکو مۆبایله‌که تێکبده‌م وه ئه‌و فایله چی تێدایە وا مۆبایله‌که تێک ده‌دات؟!
ئه‌وه‌ی وا ده‌ینێریت ته‌نها فایلێکی کۆنتاکته(ناو و ژماره)وه ده‌بێت ئه‌م لینکه له ڕێی به‌رنامه‌ی icloud driveه‌وه بنێریت و دوای داگرتن پێویستە بڕۆیته سه‌ر More ئه‌مجا add to icloud drive هەڵدەبژێریت دوای ئه‌وه ڕوکارێکی نوێ ده‌رده‌که‌وێت له‌و ڕوکارهش به هه‌مان شێوه icloud drive هه‌ڵده‌بژێرین دواتریش ده‌ڕۆینه سه‌ر به‌رنامه‌ی icloud drive که بهرنامهکهتیش کرده‌وه فایله تێکده‌ره‌که هه‌ڵده‌بژێرین ئه‌مجا share ئه‌مجا به‌رنامه‌ی (مه‌سج) هه‌ڵده‌بژێرین(تێبینی پێویسته ئه‌م هه‌نگاوه چه‌ند جارێك دووبارە بکه‌ی)وه ئه‌گه‌ر که‌وته کار و به‌رنامه‌ی مه‌سجی کرده‌وه ئه‌وا ئه‌و که‌سه هه‌ڵبژێر که ئه‌ته‌وێت فایله تێکده‌ره‌که‌ی بۆ بنێریت( تێبینی له‌م هه‌نگاوه‌دا ده‌بێت بۆ ماوەی 50 چرکه چاوه‌ڕێ بکه‌یت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مه‌سج بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ناردنی فایله‌که بکات) پیرۆزه تۆ توانیت به‌رنامه‌ی مه‌سجی که‌سی به‌رامبه‌ر تێکبده‌یت.
لینکی فایله تێکده‌ره‌که
ئه‌ی چۆن چاره‌سه‌ری بکه‌م؟!
ئه‌و هۆکاره‌ی که وات لێدەکات ئه‌م نامه نه‌نێریت ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی که‌س ناتوانێت خۆی له‌م کێشه ڕزگاربکات ته‌نانه‌ت به ڕیستارتکردنی( کوژاندنەوە و ئیشپێکردنی ) ئایفۆنه‌که ته‌نها ڕێگای چاککردنەوەی به‌رنامه‌ی مه‌سج ئه‌وه‌یه که ئه‌م لینکه بکه‌یته‌وه https://vincedes3.com/save.html
دواتر open هەڵدەبژێریت و پیرۆزه به‌رنامه‌ی مه‌سجت چاککرد.
ئه‌م فایله تێکده‌ره له‌لایه‌ن vincedes3 دروستکراوە وه everything apple pro یارمەتی داوه له گه‌شه‌پێدانی ئه‌و فایله زیانبه‌خشه.
تێبینی/لینکه‌که له‌گه‌ل به‌رنامه‌ی تر مه‌که‌ره‌وه چونکە ئه‌گه‌ری خراپکردنی ئه‌و به‌رنامه‌شی هه‌یه وا پێی ده‌که‌یته‌وه
بۆ زیاتر تێگه‌شتن ته‌ماشایه‌کی ئەم ڤیدیۆیە بکه
سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە