دانانی کۆمێنتی فەیسبووک لە بلۆگەر

12/06/2016 01:14:00 م
ئەمە یەکەم فێرکارییمانە دەربارەی بلۆگەر، پشت بەخوا بابەتی ناوازە و چاک دەربارەی بلۆگەر بڵاودەکەینەوە لە داهاتوودا.

لەم بابەتەدا شتێکی گرنگی بۆ بلۆگەر باس دەکەین، ئەویش بریتیە لە کۆمێنتی فەیسبووک، بلۆگەر خۆی شوێنی زیادکردنی کۆمێنتی هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی پێویستی بە ئەکاونتی gmail هەیە بۆ هەر کەسێک بیەوێت کۆمێنت بنوسێت، بۆیە زۆرجار خەڵکی پشت گوێی دەخەن و کۆمێنت نانوسن، بەڵام ئێستە زۆربەی خەڵکی فەیسبووکی هەیە و زۆربەشیان لەهەموو کاتێکدا لەخەتن بۆیە زیادکردنی کۆمێتی فەیسبووک بۆ پۆستەکانت لە بلۆگەر بیرۆکەیەکی نایابە.

با ئێستەش دەست پێبکەین...

سەرەتا بچۆ بەشی Template، پاشان Edit Html:

هەنگاوی یەک: 

لەسەر کیبۆردەکەت دەست بنێ بە Ctrl+F بۆ ئەوەی بەشی گەڕان بکرێتەوە، ئێستە بەدوای <head> بگەڕێ:
پاشان ئەم کۆدەی خوارەوە لە ژێری دابنێ:

<meta content='ID فەیسبوکی خۆت' property='fb:admins'/>
<meta content='ID پەیجەکەت' property='fb:app_id'/>

پێویستە کە ID فەیسبووکەکەت دابنێی نەک URL، بۆ دۆزینەوەی ID فەیسبووک و پەیجەکەت ئەم سایتە بەکاربێنە:
http://findmyfbid.com/
لینکی فەیسبووک و پەیجەکەت دابنێ پاشان کرتە بکە لە Find Numeric ID و ئەویش ID فەیسبووکەکەت پێ دەدات.

هەنگاوی دوو:

بەدوای </head> بگەڕێ و پاشان ئەم کۆدە لە سەرەوەی دابنێ:

<script type="text/javascript">
//<![CDATA[
$(window).bind("load resize", function(){
 var url = location.protocol+'//'+location.host+location.pathname;
  var containercm_width = $('#container-commentfb').width(); 
    $('#container-commentfb').html('<div class="fb-comments" ' +
    'data-href="'+url+'"' +
    ' width="' + containercm_width + '" data-num-posts="10"></div>');
    FB.XFBML.parse( ); 
  });
//]]>
</script>

هەنگاوی سێ:

بەدوای <data:post.body/> بگەڕێ و ئەم کۆدە لە ژێری دابنێ:


<b:if cond='data:blog.pageType == &quot;item&quot;'>
<div id='fb-root'/>
<script src='http://connect.facebook.net/en_US/all.js#xfbml=1'/>
<div id='container-commentfb' style='width: 100%;'><fb:comments expr:href='data:post.url' num_posts='10' width='650'/></div>
</b:if>

ڕێکخستنەکان:

  1. ژمارە 650 بەرپرسە لە پانی کۆمێنت بۆکسەکە، هەرچەندە بەشێوەیەکی خۆیی خۆی ڕێکدەکات.
  2. بەشێ <data:post.body/>، لەوانەیە زیاد لە جارێک بیدۆزیتەوە، هەموویان تاقیبکەوە بۆ ئەوەی لە شوێنی ویستراوە کۆمێنتەکە دابنرێت.
ئامادەکردنی: بڕوا حسێن
هەر پرسیارێکت هەبوو لە کۆمێنت پێمان بڵێ...

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە