کام مۆبایل زۆرترین فرۆشی هەبووە لە ساڵی ٢٠١٦ ؟

12/25/2016 02:20:00 م
 
    وەکو دەزانین تەکنۆلۆجیا ڕۆژلەدوای ڕۆژ لەپێشکەوتندایە و کاروانی خۆی بەرەو پێشەوە دەبات وەکۆمپانیاکانیش باشترین بەرهەمەکانی خۆیان بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی لەم کاروانی بەرەو پێشچوونە دوانەکەون .
   وەکو ئەوەی دەزانین کە مۆبالی galaxy s7 edge زۆرترین فرۆشی هەبوو لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2016 وەلێ لەبەرامبەردا مۆبایلی sony xperia XZ توانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی2016 لەپلەی یەکەمی ڕێزبەندییەکەدا خۆی ببینێتەوە بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی دەزگای apteligent
مۆبایلی sony xperia XZ توانی پێش مۆبایلەکانیتر بکەوێت لە دیارترینییان google pixle , google pixle XL , motorola moto Z. LG v20 کەلەپلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندییەکەدا هاتوون .
   لێکۆڵەرەوان ئەم فرۆشە زۆرەی sony xperia XZ بۆ ئەو شکستەی مۆبایلی galaxy note7 و کشاندنەوەی لە بازاڕەکان سەرەڕای ئەو فرۆشە زۆرەی کەهەیبوو کە نزیکی دوو میلۆن مۆبایل بووەوە ، ئەم کشاندنەوەش لەبەر ئەو ڕووداوە دووبارە بووانەی تەقینەوەی پاتری galaxy note 7 بوو ، ئەمەش ڕێ خۆشکەرێک بوو بۆ sony xperia XZ کە توانی زۆرترین فرۆشی هەبێت لە نیوەی دووەمی ساڵی 2016 دا .

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە