دیارترین داهێنانە تەکنۆلۆجییەکانی ساڵی 2016

12/25/2016 09:44:00 م


   تەکنۆلۆجیا بۆ ئاسانترکردن و خۆشترکردنی ژیانی مرۆڤ دروستبووە ، و ناتوانرێت ڕێ لە پێشکەوتن و داهێنانەکانی تەکنۆلۆجیا بگیرێت و بەردەوام لە پێشکەوتندایە ، ئێمەش لێرەدا دیارترین داهێنانە تەکنۆلۆجییەکانی ساڵی 2016 تان بۆ دەخەینەڕوو :

1-پێڵاوێک خۆی پێکەوەدەبەستێت
یەکێکە لەباشترین داهێنانەکانی کۆمپانیای "nike"، بیرۆکەی داهێنانەکە دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی "گەڕانەوە بۆ داهاتوو ـ بەشی دوو" ، پێڵاوەکە هەستەوەری تێدایە کە توانای ناسینەوەی پێی بەکارهێنەرەکەی هەیە ، وە پاتریشی لەگەڵدایە بۆ کارپێکردنی کە بەوایەرلێس بارگاوی دەکرێت لەڕێی "کارۆستاتیکی هەستی"یەوە .


2-Hoverboard
یەکێکە لەدیارترین داهێنانەکانی ساڵی 2016 ، هەرچەندە نزیکی ساڵێک ئەبێت ئامێرەکە خراوەتە بازاڕەوە بەڵام جوانکاری و چاککردنی زۆری تێداکراوە ، ئەم ئامێرە لەڕێی "جیرۆسکۆباتی کارەبایی"یەوە کاردەکات کە لە ژێرەوەی ئامێرەکەدایە و دەتوانرێت کۆنترۆڵی ئامێرەکەی پێ بکرێت .

3-فڵچەی هۆشمەندی ددان
ئەم فڵچەیە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای "procter & gamble" ە. یەکەم فڵچەی زیرەکە بەسترابێتەوە بە مۆبایلە هۆشمەندەکانەوە ، وە هەندێ زانیاری بەبەکارهێنەرانی دەدات بۆ باشتر پاککردنەوەی ددانیان .فڵچەکە لەڕێی ئەپێکە بە بلوتوس به مۆبایلەکانەوە دەبەسترێتەوە .

4-پێنوسی ئایپادی ئەپڵ
جیا لەپێنوسە زیرەکەکانیتر ئەم پێنوسە لەدوای نوسین دەتوانرێت وەکو لاستیکیش بەکاربهێنرێت بۆیە زیاتر بۆ وێنەکێشان بەکاردێت .



5-تاوەی زیرەک بۆ فێربوونی چێشتلێنان
ئەم داهێنانە تازەیە لە ڕێگەی ئامێری هەستەوەری گەرمی وە بلوتس کاردەکات ، سکرینێکی بچوکی لەگەڵە و دەتوانرێت کات دیاری بکرێت بۆ لێنانی خواردنەکان .

سەرچاوە : ئەندرۆید عەرەب

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە