چۆن وا لەهەر ژمارەیەک بکەین نەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات بەبێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک ؟

12/26/2016 05:15:00 م



    لە سەردەمێکدا دەژین کە زۆر جار تاقەتی وەڵامدانەوەی کەسێکمان نییە یاخود کەسانی واهەن ئیزعاجن و زۆرجار بێزارمان دەکەن ، ئەمڕۆ لەم فێرکارییەدا باس لەوە دەکەین چۆن بتوانین هەر ژمارەیەک کە بمانەوێت وای لێبکەین کاتێک پەیوەندیمان پێوە بکات ڕاستەوخۆ ئاگادارکرێتەوە کە ئەم ژمارەیە سەرقاڵە(مەشغوڵە) و نازانێت کە تۆ خۆت واتلێکردوە بەبێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەک : 

تێ بی نی : ئەم فێرکارییە لەسەر مۆبایلی galaxy s4 mini ئامادەکراوە ، بۆیە دەکرێت لەهەر مۆباییلێکی تردا وشەکان یان شیوازی جێبەجێکردنەکەی جیاوازبێت بە گوێرەی هەر کۆمپانیایەکی بەرهەمهێن .



1- contacts بکەوە و ئەو ناوەی کە ئەتەوێ برۆ سەری .


2- پەنجە بنێ بەڕێکخستنەکان و add to reject list هەڵبژێرە .


ئێستا ژمارەکە لە لیستی ژمارە نەویستراوەکانە .


وە بۆ ئەوەی بمانەوێت هەر ژمارەیەک لەو لیستەدا دەرکەین :

ئەچینە سەر ژمارەکە و ڕێکخستنەکان دا ئەگرین و Remove from reject list هەڵئەبژێرین .



بەهیوای سود لێبینین .

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە