ئایفۆن 7 و 6S و 5S تووشی کێشەی پەیوەندی کردن دەبنەوە

12/06/2016 03:24:00 م
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین کێشە تووشی بەکارهێنەرانی ئایفۆن بوویەوە، لەوانە کێشەی لەمسی ئایفۆن 6 Plus و کێشەی پاتری لە ئایفۆن 6S، و ئێستەش کێشەیەکی نوێ ڕێگری دەکات لە بەرنامەی پەیوەندی "Phone" کە بەشێوەیەکی تەواو کاربکات.

چەندین بەکارهێنەری ئایفۆن باسیان لە کێشەکە کردووە لە یانەکانی ئەپڵ؛ و بەدوای چارەسەر گەڕاون. سەیر ئەوەیە کە ئەم جارە کێشەکە ڕووی لەیەک مۆدێل نەکردووە، بەڵکو ڕووبەڕووی ئایفۆنەکانی 7 و 6S و 5S بووەتەوە. و بەگوێرەی قسەی زیانپێگەشتووان، بەرنامەی پەیوەندی -یان Phone- لە ناکاو دادەخرێت کاتێک هەوڵ دەدەیت ژمارەیەک لێ بدەیت یان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەیت.

و بەپێی ئەوەی کە دیارە، کێشەکە لە وەشانی iOS 10.1.1 ڕوویداوە، و ئەپڵ هیچ هەواڵێکی نەداوە کە کێشەکەی چارەسەر کردبێت، و بەم پێیە بێت چارەسەرکە لە وەشانی نوێی iOS چاک دەکرێت، کە ئەپڵ ئێستە خەریکی وەشانی تاقیکاریی iOS 10.2ـە.

سەرچاوە: عالم التقنیة

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە