ئەپڵ بە نیازە بچێتە بواری ئۆتۆمبیلەوە

12/05/2016 01:59:00 م

هەرچەندە تا ئێستا ئەپڵ بە نهێنییەوە کاری لەسەر دروستکردنی ئۆتۆمبیلی ژیر (یان خۆبەڕێوبەر) کردووە، بەڵام ئێستە گەورەترین بەڵگەی ناردووە دەربارەی ئەم پرۆژەیە کە ناوی "پرۆژەی تایتان"ە Project Titan، لە نوسراوێکدا کە ناردوویەتی بۆ "بەڕێوبەرایەتی سەلامەتی هاتووچۆی ڕێگەی خێرا"، ئەپڵ وتوویەتی کە بەشێوەیەکی بەرچاو وەبەرهێنان دەکات لە توێژینەوە لە بواری فێربوونی ئامێریی و ئۆتۆمۆبیلدا دەکات، و زۆر دڵخۆشە دەربارەی توانا جیاوازەکانی ئۆتۆمبیل بەتایبەت لە بواری گواستنەوەدا.


بەشێک لە نوسراوەکەی ئەپڵ:


ئەپڵ بۆ ماوەی چەندین ساڵ کاری لەسەر پرۆژەی تایتان کردووە، بەڵام بە ئاشکرا دانی پێدا نەناوە. لەماوەی ڕابردووشدا بواری ئۆتۆمبیلی خۆبەڕێوبەر لە گەشەیەکی بەرچاو بووە. و ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەپڵ وازی هێناوە لە دروستکردنی ئۆتۆمبیلی کارەبایی بۆ ئەوەی پێشبڕکێ لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەک تێسلا پێ بکات، بەڵکو ڕووی کردۆتە بواری ئۆتۆمبیلی خۆبەڕێوبەر، کە دەتوانێت هابەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی ئۆتۆمبێلدا بکات.


سەرچاوە: The Verge

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە