تەکنەلۆژیای بلوتوث هەر لە ناوەڕاستی نەوەدەکان تاکو ئێستا لە زۆربەی ئامێرەکاندا هەبووە،کە شانبەشانی تەکنەلۆژیای NFC و Wi-Fi و تۆڕی سیمکارت کار دەکات.
کۆمپانیایBluetooth Special Interest Group کە بەرپرسە لە گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای بلوتوث ڕایگەیاند کە بلوتوث 5 حازرە بۆ بەکارهێنان لە ئامێرە نوێکاندا، واتە کۆمپانیاکان لە سەرەتای ساڵی 2017 ئەتوانن ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە لە ناو ئامێرە نوێکاندا بەکاربهێنن، وە تەکنەلۆژیای بلوتوث بۆ دوو جۆر دابەش دەبێت یەکەمیان جۆرە کلاسیکیەکە( کە لە تەختە کلیل و هێدفۆنە بێ تەلەکان هتد دەبینرێت) دووەم جۆریش ناوی low energyيه( کە لە
کاتژمێرە هۆشمەندەکان و ئامێرە پزیشکیەکان دەبینرێت).
سەبارەت بە جۆری یەکەم واتە کلاسیکیەکە هیچ گۆڕانکارییەکی لەسەر نەبووە بە بەراوردکردنی لەگەڵ وەشانی پێشتری بەڵکوو گۆڕانکارییەکە ڕوو دەکاتە جۆری دووەم واتە low energyیەکە لەو گۆڕانکارییانەش:-
1- خێراکردنی ناردنی زانیاری بۆ دوو ئەوەندە، وەشانە کۆنەکەی بلوتوث خێرایی زانیاری ناردنی دەگەشتە 1 مێگابایت لە هەر چرکەیەکدا بەڵام وەشانە نوێکە دەگاتە 2 مێگابایت لە هەر چرکەیەکدا.
2- بلوتوث 5 دەتوانێت 200 مەتر بڕوات لە شوێنە کراوەکاندا وە دەتوانێت 40 مەتر بڕوات لە شوێنە داخراوەکاندا.
3- بە بەراورد کردن لەگەڵ وەشانە کۆنەکان ئەم وەشانەیان %2.5 کەمتر شەحن ئەبات.
سەرچاوە : اخبار تطبيقات
سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە