چیتر مۆبایلەکەت شەحن مەکەوە، ئەڵماس بکە بە وزەی پاتریەکەت

12/03/2016 12:52:00 ص
پاتری ئەڵماسیی دروستبوو لە پاشماوەی ناوەکی، دەتوانێت مانەوەی مرۆڤایەتی درێژبکاتەوە
زانایان ڕێگەیەکیان دۆزیەوەتەوە بۆ دروستکردنی پاتری پشتبەستوو بە ئەڵماس لە پاشماوەی ناوەکیی تیشکدەرەوە، کە توانای بەرهەم هێنانی وزەیەکی هەیە بۆماوەیەکی درێژتر لە تەواوی شارستانی مرۆڤایەتی.
تیمێک لە زانکۆی بیرستۆڵ لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، توانییویانە ڕێگە بە ئامێرە هەڵگیراوەکان بدەن کە لەسەر باترییەک ئیش بکەن کە دەتوانێت بۆماوەیەکی ئێجگار زۆر وزە بدات بەبێ دووبارە شەحن کردنەوە.

توێژەران تێبینی ئەوەیان کردووە کە دەتوانن گەردی کاربۆن-١٤ی تیشکدەر پوختەبکەن لە قاڵبە گرافیتییەکانی نێو کارتێکەرە ناوەکییەکان. ئەم قاڵبە گرافیتییانە بەکاردەهێنرێن بۆ دڵنیابوون لە جێگیریی کارتێکەرەکە، بەڵام ئەوان لە شوێنی شلۆقدا بەکاردەهێنرێن کە کارلێکە ناوەکییەکانی تێدا ڕوودەدات، بەمەش گەردی مەترسیداری کاربۆن-١٤ کۆدەکرێتەوە لەسەر ڕووکارەکەی. توێژەران ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ئەو گەردانە ئەوەندە نزیکن کەدەکرێت دەبرهێنرێت لە قاڵبەکان. دواتریش دەکرێت ئەم گەردە تیشکدەرانە بەکاربهێنرێن بۆ دروستکردنی ئەڵماس، کە بێگومان ئەویش لە گەردیلەی کاربۆن پێکهاتووە، لەگەڵ ئەمەشدا قاڵبە گرافیتییەکان سەلامەتترن بۆ هەڵگرتن و پاراستن.

پێکهاتە تایبەتییەکەی ئەم ئەڵماسە، ڕیگە دەدات بە دەرپەڕاندنی تەنۆلکەی بێتا (تەنۆلکەیەکی تایبەتە لە گەردیلە تیشکدەرەکانەوە دەردەپەڕێت) و دەرپەڕاندنی ئەلیکترۆن بەمەش دروستبوونی کارەبا. چینی دوومی نا-تیشکدەری ئەڵماسەکە دڵنیایی دەداتەوە کە تیشکدانەکە دەپارێزرێت، ئەم بەرگە هەڵدەستێت بە مژینی گەردی کاربۆن-١٤، چونکە جۆری تیشکدانەکە لاوازە و بەرگە پارێزەکە تێناپەڕێنێت.

زانکۆی بیرستۆل ئەم کورتە ڤیدیۆیەشی بڵاوکردۆتەوە کە کردارەکە ڕووندەکاتەوە:
نێل فۆکس کە لە سکوڵی کیمای زانکۆکەیە وتی: "ئەڵماس بەهێزترین ماددەی ناسراوە تائێستا، و هیچ ماددەیەک توانای بەخشینی پاراستنێکی زیاتر لە ئەڵماس نیە". توێژەران نموونەیەکی سەرەتاییان بە بەکارهێنانی نیکڵ-٦٣ دروست کردووە، کە ئەویش گەردێکی تیشکدەری دیکەیە، و ئامانجی داهاتوویان بریتیە لە نموونەی کاربۆن-١٤، کە باشتریش کاردەکات. ئەم نموونە نوێیە دەتوانێت کە نیوەی وزەکەی لە ماوەی ٥٧٣٠ ساڵدا سەرف بکات، کە بە نزیکی درێژی ماوەی شارستانی مرۆڤایەتییە.

سەرچاوە: Inverse

بەشداری پێکردنی بابەت

بابەتی پەیوەندیدار

سەرنجی تۆ چیە؟؟ ئیمۆجیەکان شاردنەوە